شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یه‌كێك له شێرپه‌نجه مه‌ترسیدار و باوه‌كان كه ژنانی تووشی ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئاماره نوێیه‌كان %27ی ژنان له دنیادا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره بوون و به‌دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
healthline" تێیدا ئه‌وه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه لۆبیای وشك زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌ت جه‌سته‌ی ژنان، چونكه ئه‌م جۆره خۆراكه زۆر گرینگه بۆ له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی ناو مه‌مكی ژنان و پاراستنیان له تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له زانكۆی كالیفۆڕنیا ئه‌نجام دراوه به به‌شداری دوو هه‌زار و 135 ژنی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، پزیشكان رۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ سێ هه‌فته ژه‌مه خۆراكییه‌كی لۆبیای وشكی بۆ دانان، هه‌روه‌ها دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی پزیشكان دایان نابوو بینییان كه %28-35ی ئه‌و ژنانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون، چاك بوونه‌ته‌وه و ڕزگاریان بووه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
پزیشكان ئه‌وه‌یشیان روون كردووه‌ته‌وه كه لۆبیا وشك بۆیه زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كان و ماده ڕیشاڵییه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌م جۆره مادانه‌یش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان.