مەرجی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا گۆڕانكاریی تێدا كرا

:: PM:04:03:15/08/2018 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنی تایبەتی بە خوێندنی ماستەر دەركرد و ڕای گەیاند، كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا لە ڕێی كۆرسێكی تایبەتەوە توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام دەدەن و هەر لەكۆرسەكەیش بڕیاریان لەسەر دەدرێ.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی ئاب/ ئۆگستس، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا ڕای گەیاند، لەبارەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و ئەوانەی دەیانەوێ ئەو نازناوە بەدەست بێنن، بڕیار دراوە بە هەمواركردنەوەی بڕگەكانی تایبەت بە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و هەموو قوتابییان كە تاقیكردنەوەی توانستی ئینگلیزییان ئەنجام دا و نمرەی پێویستیان نەهێناوە، دەخرێنە كۆرسێكەوە بۆ پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی.

لە بەشێكی تری نووسراوەكەدا هاتووە، پێویستە هەموو كاندیدەكان بەشداری ئەو كۆرسانە بكەن و دیاریكردنی ئاستی كاندیدەكانیش لەلایەن بەڕێوەبەرانی كۆرسەكەوە دەبێت.

وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، كۆرسەكان لەلایەن رێكخراوی AMIDEAST بەڕێوە دەچێت و ئەو كاندیدانە ناگرێتەوە كە هیچ جۆرە تاقیكردنەوەیەكی ستاندەردی توانستی زمانیان ئەنجام نەداوە.

"وشە" دەقی ڕێنوێنییەكان بڵاو دەكاتەوە.
 








وشە - سه‌رخێڵ هاشم