ژمارەیەك لایەنگری ئەردۆغان بۆ پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی ئەردۆغان و وەك هەڵوێستێك بەرانبەر بە سزاكانی ئەمەریكا، ئایفۆنەكانیان شكاندووە و وێنەی ئایفۆنە شكاوەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردووەتەوە.
پێوەندی نێوان توركیا و ئەمەریكا زۆر خراپ بووە و ئەمەریكا بە سەپاندنی هەندێك سزا بووەتە هۆی دابەزاندنی نرخی لیرە و توركیاش لە بەرانبەردا باجی خستووەتە سەر بەرهەمەكانی ئەمەریكا.
بەگوێرەی "
مێهرنیوز" رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا خەڵكی وڵاتەكەی هان داوە مامەڵە بە لیرە بكەن و لە دابەزاندنی نرخی دراوی فەرمی وڵات هاوكاری حكوومەت بكەن. هاوكات داوای كرد بایكۆتی بەرهەمی ئەلیكترۆنیكی ئەمەریكا بكرێت. بەشێك لە لایەنگرانی ئەردۆغان بەرەوپیلی ئەو بانگەوازە هاتوون و بەشێكی تریش دەستیان بە چالاكی دژی بەرهەمەكانی ئەمەریكا كردووە.
ئایفۆن كە یەكێك لە گرنگترین بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكییە، لە دەستی زۆر لە هاووڵاتییانی توركیادایە و ژمارەیەك هاووڵاتی بە شكاندنی ئایفۆنەكان ویستوویانە ئەو پەیامە بە ئەمەریكا بدەن كە ئەوانیش دەتوانن زیان بە ئەمەریكا بگەیەنن و رێ نەدەن بەرهەمەكانی ئەمەریكا لە توركیا ساغ بكرێنەوە.