فڕۆكەیەكی نەناسراو شنگال بۆردمان دەكات

:: PM:06:03:15/08/2018 ‌
فڕۆكەیەكی نەناسراو ئاسمانی شارۆكەی شنگالی بەزاند و كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سەربازی كردە ئەمانج و لە ئەنجامی بۆردمانەكەیشدا قوربانی هەیە.

باسم شنگالی چالاكوانی ئێزدی بە "وشە"ی راگەیاند، فڕۆكەیەكی جەنگی ئاسمانی شارۆكەی شنگالی بەزاندووە و زۆر بە سەختی كاروانی ئۆتۆمبێلێكی هێزێكی چەكداری كردووەتە ئارمانج و بۆردمانی كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تا ئێستە دیار نییە ئەو هێزە كێن و قوربانییەكان چەندن كە لەلایەن فرۆكەكانەوە بۆردمان كراون، بەڵام گومان دەكرێت هێزەكانی پەكەكە بن و بۆردمانەكەیش لەلایەن فڕۆكەیەكی توركیاوە بێت.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ناوچەیەی بۆردمان كراوە دەكەوێتە سەر رێی سەرەكی رۆژهەڵات و رۆژئاوای چیای شنگال و ناوچەی شلو.

ئەوە لەكاتێكدایە كە یەكەمجارە بەمشێوەیە فڕۆكەیەكی نەناسراو ئاسمانی كوردستان ببەزێنێت و شنگال بۆردمان بكات.


وشە/  شنگال



وشە - سه‌رخێڵ هاشم