كۆمپانیای ئه‌سووس له نوێترین كاری‌دا یه‌كێك له به‌هێزترین لاپتۆپه‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه تایبه‌ته به گه‌یمه‌ره‌كان ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م لاپتۆپه جیاواز له‌وانی تر هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه كه ده‌توانێت كار به هه‌موو جۆره به‌رنامه‌یه‌ك بكات به‌بێ بوونی هێج كێشه‌یه‌ك.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی گه‌یمه‌ر ده‌كات كه به‌هێزترینه له دنیادا و كۆمپانیای ئه‌سووس دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌سووس له نوێترین به‌رهه‌میدا لاپتۆپێكی گه‌یمه‌ری خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی " chimera g703gi" كه به دوو جۆر "ڤێرژن"ی جیاواز دروستی كردووه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو ڤێرژنه پێكدێن له سیسته‌می Cori i7 كه ڕامی 32 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته سێ هه‌زار و 499 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌روه‌ها ڤێرژنه‌كه‌ی تریان پێكدێت له سیسته‌می Cori i9 كه ڕامی 64 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی له 512 گێگابایته‌وه بۆ یه‌ك تێڕابایت زیاد ده‌كرێت و نرخه‌كه‌یشی چوار هه‌زار و 999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.