باڵوێزی سعوودیە لە رووسیا داوای رێزگرتن لە خواستی كورد بۆ سەربەخۆیی دەكات

:: PM:06:58:15/08/2018 ‌

باڵوێزی سعوودیە لە رووسیا داوا لە عێراق و توركیا و سووریا دەكات كە رێز لە خواستی گەلی كورد بگرن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چارەی خۆنووسین بدات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەوان ئامادەن بۆ درێژكردنی دەستی یارمەتی بۆ ئەو گەلە بۆ ئەوەی ببێتە گەلێكی سەربەخۆ.

رائید بن خالد قرملی، باڵوێزی سعوودیە لە مۆسكۆ لە میانی دیدارێكی لەگەڵ كۆمەڵێك رۆژنامەوان لە بارەگەی باڵوێزخانەكە گوتی، پێویستە سووریاییەكان خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن و رێگەیش بە هەموو تایفە ئاینی و ئەتنییەكان بدرێت ئەوە هەڵبژێرن كە داواكانیانیان جێبەجێ دەكات.

باڵوێزی سعوودیە لە مۆسكۆ داوای لە هەریەك لە عێراق و سووریا و توركیا كرد كە رێز لە خواستی گەلی كورد بگرن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چارەی خۆنووسین بدات و دووپاتی دەكاتەوە كە ئەوان ئامادەن بۆ درێژكردنی دەستی یارمەتی بۆ ئەو گەلە بۆ ئەوەی ببێتە گەلێكی سەربەخۆ.

زیاتر گوتی، كورد مافیان هەیە كە داوای سەربەخۆیی بكەن بەو شێوەی مافەكانیان پارێزراوبێت، چونكە ئەوان لە ریزی پێشەوەی جەنگی دژ بە داعش بوونە و هەوڵیان داوە پرەنسیپەكانی دیموكراسی دادوەرانە لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان جێبەجێ بكەن، هەروەها ئەوان داڵدەی زۆرێك لە ئاوارەكانی عەرەبیان دا، ئەوانەی بە هۆی جەنگەكانەوە دەربەدەری سەر خاكی ئەوان بوون. 

لەبارەی كورد لە توركیا باڵوێزی سعوودیە لە رووسیا گوتی، دۆخی ئەوان لە هاوتاكانیان لە سووریا و عێراق خراپترە، ئەگەرچی ئەوان 15-20%ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێك دێنن، بەڵام لە ماوەی دەیان ساڵ دووچاری سەركوتكردن و بێبەریكردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیا بوونەتەوە.

دووپاتی كردەوە، پێشنیازی ئەوە ناكەم كە پاڵپشتی لە بزاوە سەربەخۆخوازییەكان لەهەر ساتێك بكەین، بەڵام كوردستان حاڵەتێكی تایبەتە، نەوەك بەوهۆیەی كورد گەورەترین كەمینەی بێ دەوڵەتن لە ناوچەكەدا، بەڵام بەو هۆیەی ئەوان تەواو شایستەی ئەوەن و ناوچەكەیش سوودی زۆر دەكات لە ئەنجامی پاڵپشتیكردن لە كورد بەرەو سەربەخۆیی.

باڵوێزی سعوودیە روونی كردەوە كە نابێت ئەوە لەبیر بكەین كە كورد بە تەنیا باجێكی گەورەیان داوە لە یاری نەتەوەكان لە دوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە و لە رێككەوتننی سایكس-بیكۆی بەناوبانگ، بۆیە ئەوانیتر وەك توركیا بۆ نموونە لە رێگەی كێشانی سنوورەكان بۆ ئەوەی مافی خۆیان بەدەست بێنن، هەستان بە زەوتكردنی مافی كورد، بۆیە ئەوان باجی ئەو ستەمە مێژووییە دەدەن كە زیاتر لە 100 ساڵە لە ناوچەكە كراوە.    

سەرچاوە/ شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل