خۆخ یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه شه‌ربه‌تی خۆخ زۆر به‌سووده بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن و پاراستنی دڵ له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی شه‌ربه‌تی خۆخ ده‌كات بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن و گوتوویه‌تی، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه سه‌لمینراوه كه خۆخ زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته، به هه‌مان شێوه‌یش شه‌ربه‌ته‌كه‌یشی زۆر به‌سووده بۆ دڵ و پاراستنی له نه‌خۆشی.
پزیشكان زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌یان داوه له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ربه‌ته و گوتوویانه، ئه‌م شه‌ربه‌ته بڕێكی زۆر ماده خۆراكییه‌كانی وه‌ك "ئاسن، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم و زینك"ی تێدایه كه كاری جه‌سته باشتر ده‌كات و ته‌ندروستی به‌باشی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م شه‌ربه‌ته سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌تپارێزێت، به‌تایبه‌تیش نه‌خۆشی دڵ.
پزیشكان زیاتر گوتوویانه، ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك په‌رداخ له شه‌ربه‌تی خۆخی سرووشتی بخۆیه‌وه دڵت به ته‌واوه‌تی ڕزگاری ده‌بێت له نه‌خۆشییه‌كان، چونكه ئه‌م شه‌ربه‌ته ماده‌ی ئاسن بۆ لووله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌یش سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و له به‌رزی په‌ستانی خوێن ڕزگارت ده‌بێت.