دوو فیلمی كوردی خەڵات كران

:: PM:09:03:15/08/2018 ‌
دووفیلمی كوردی لە فێستڤاڵێكدا خەڵاتی باشترین فیلم وەردەگرن و دەرهێنەری هەردوو فیلمەكەیش كوردن.

لە فێستڤاڵی "عیون" فیلمی سینەمایی "حەیات" كە لە دەرهینانی كاردینیا هێمنە باشترین خەڵاتی پێدرا و بووە یەكێك لەو فیلمانەی كە گرنگی زۆری لەلایەن فێستڤاڵەكەوە پێدرا.

هاوكات هەر لەو فێستڤاڵەدا فیلمی "دایك" لە دەرهێنانی ماریا ماواتی باشترین خەلاتی وەرگرت، سەربارە ئەوەی شیفا ئیبراهیمی بووە باشترین ئەكتەری كورد لە فێستڤاڵەكەدا.

فێستیڤاڵی "عیون" لە شاری بەغدا لە 13ی ئەم مانگە دەستی بە نمایشكردنی فیلمەكانی كرد و تا ئەمڕۆ چوارشەم بەردەوام بوو، لە كۆی 29 فیلمی هەڵبژێردراو، 21 فیلمی عێراقی و هەشت فیلمی دەرەوەی عێراق بەشدارییان تێدا كردووە، لەناو ئەو فیلمانەشدا پێنج فیلمیان كوردین و بەرهەمی دەرهێنەرە كوردەكانن.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم