فیلمی "سلاو پێشمەرگە" لە فێستڤاڵی بەرلین بەشدار دەبێت

:: PM:09:14:15/08/2018 ‌
فیلمی سینەمایی كوردی "سلاو پێشمەرگە" لە هەشتەمیین خولی فێستڤاڵی فیلمی كوردی لە بەرلین بەشداری دەكات.

فیلمی سڵاو پێشمەرگە لە دەرهێنانی حەسەن عەلی و بەرهەمهێنان و پاڵەوانییەتی ئەحمەد رامبۆیە. داستانی فیلمەكە قارەمانییەتی پێشمەرگە دەگێریتەوە لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان.

پێشتر ئەو فیلمە لە خولی هەشتەمی فێستڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی كوردستان خەڵاتی باشترینی بردووەتەوە.

 ئەحمەد رامبۆ پاڵەوانی ئەو بەرهەمە بۆ "وشە" گوتی، فێستڤاڵەكە لە 23 تا 29ی مانگ لە بەرلین ساز دەكرێ و "فیلمەكەشمان لە27ی مانگ لە سینەمای موفی مینتۆ پێشان دەدرێت".







وشە - سه‌رخێڵ هاشم