كۆمپانیای (شاومی) چینی به‌نیازه مۆبایلێك بخاته بازاڕه‌وه كه رامی شه‌ش گێگابایت بێت و خێراییه‌كی زۆر له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بێت، جگه له‌وه‌یش دیزاینێكی زۆر جوانی هه‌بێت، چونكه تا ئێسته‌یش شاومی دیزاینێكی دیاریكراوی بۆ كه‌ڤه‌ره‌كه‌ی دانه‌ناوه.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوته‌وه، باس له كارێكی نوێی شاومی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شاومی بڕیاری داوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێكی به‌هێز بخاته بازاڕه‌وه كه له ڕووی هێز و خێراییه‌وه بتوانێت ڕكابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كان بكات.
كۆمپانیای شاومی له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، ئێمه به‌نیازین مۆبایله‌كه‌مان له‌سه‌ر رامی شه‌ش گێگابایته‌وه بخه‌ینه بازاڕه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه له‌كاتی كاركردندا جام نه‌بێت و خێراییه‌كه‌ی كه‌م نه‌بێته‌وه.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی جیهان.