لە 72مین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم كتێبێكی تایبەت بە مێژووی قەڵای شێروانە بەسەر رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و مامۆستایانی زانكۆ لە گەرمیان دابەش كرا.
جیهاد مەولوود دەلۆیی، نووسەر و ئامادەكاری كتێبی "بەمشێوەیە باسی قەڵای شێروانە" كراوە، بۆ "وشە" گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی ناوچەی گوڵانی سەر بە لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان سپۆنسەری دابەشكردنی كتیێبەكەمیان گرتە ئەستۆ كە ساڵێك زیاترە كەوتووەتە بەر دیدی خوێنەر و رۆشنبیران.
زیاتر گوتی، ماوەی نووسین و ئامادەكردنی ئەو كتێبە زیاتر لە هەشت ساڵی خایاندووە و بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و بە شێوەی مەیدانی ئامادە كراوە.
نووسەری كتێب روونی كردەوە، هاوكارییەكی ئەوتۆ لە بە چاپگەیاندنی كتێبەكە نەكرام و لە چەند چالاكییەكی رۆشنبیری ناوچەكەیش رێگری لە نمایشكردنی كرا، بەڵام نمایشكردن و گرتنەئەستۆی سپۆنسەری لە یادی 72ساڵەی دامەراندنی پارتیدا، بووە هۆكارێك لە رووی مادی و مەعنەوەیە هەست بە هەستانەوە و بایەخی نووسین و كولتوور و شوێنەوارەكان بكەم.
ئەمڕۆ لە هۆڵی (لەندەن ئای) لە شارۆكەی كەلار رێوڕەسمی ئاهەنگی 72مین ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پارتی بەرێوە چوو كە سبەی 16ی ئاب ساڵوەگەڕیی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە بە سەرۆكایەتیی مستەفا بارزانی نەمر.
گەرمیان/ سەبری هۆرێنی