راهێنەری ریال دوای شكستەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ چی گوت؟

:: AM:10:11:16/08/2018 ‌

جولین لۆپیتیگی راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند كە یاریزانانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سزای هەڵەكانی ئێمەیان دا و بە ئاستبەرزی خۆیان شایستەی سەركەوتن بوون.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپادا بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆڕا و بەدەستهێنانی جامەكەی لەدەست دا.

دوای یارییەكە راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند: لە یارییەكەدا نەدەبوو هەندێ هەڵە لەنێو یاریگە ئەنجام بدەین، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئێمە سوود لەم هەڵانە وەردەگرین بۆ ئەوەی ئاستمان باشتر بێت لە یارییەكانی داهاتوودا.

زیاتر گوتی: هەندێ كات لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكاندا بەشێوەیەكی باش بۆ بەرژەوەندی خۆت یاری دەكەیت و هەندێ جاریش بە پێچەوانەوە، بەڵام ئێمە دەبێت بەشێوەیەكی گشتی سوود لە دەرئەنجامەكانی یارییەكە ببینین.

لوپیتیگی هەروەها رایگەیاند: یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەتكوژێ كاتێك هەر هەڵەیەك ئەنجام دەدەیت، بەڕاستی ئەوان شایستەی سەركەوتن بوون لەگەڵ بردنەوەی جامی ئەمساڵی سوپەری ئەوروپا.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید ئەمە یەكەم پاڵەوانیەتیی فەرمییە لەژێر دەستی راهێنەرە نوێیەكەی ئەنجامی دەدات و تێیدا لە یەكەمەوە شكستی خوارد، ئەمە دوای ئەوەی زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی ئەم هاوینە ریزی یانەكەی جێهێشت پاش ئەوەی لە سێ وەرزی راهێنەرایەتیدا 3 ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بەدەستهێنابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م