دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاشكراكردنى ژماره‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له عێراق و سووریا ماونه‌ته‌وه، تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بنه‌وه و به شاردنه‌وه‌ى ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى پاشماوه‌ى داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
ڕۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، راپۆرتێكى كورتى له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌باره‌ی ژماره‌ى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش، ئاراسته‌ى تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌كرێت.
له ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه كراوه، تره‌مپ په‌له‌ى كردووه له‌وه‌ى چه‌ندان جار سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تى داعش له‌ناو چووه، چونكه ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه به‌مدواییه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بڵاو كراوه‌نه‌ته‌وه، ده‌ریانخستووه ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش ئێسته نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
شاره‌زایان له بوارى ته‌ناهى ئه‌و ژماره‌یه‌ى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به ژماره‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به‌راورد ده‌كه‌ن، قودسى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ، "ره‌خنه‌گران گاڵته به ژماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كه‌ن، چونكه له مانگى دیسێمبه‌رى رابردوو گوتوویه‌تى كه‌متر له هه‌زار چه‌كدارى داعش له ناوچه‌كه ماون".
چارلس دۆنلاب كه شاره‌زایه‌كى ته‌ناهى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یییه له ئه‌مه‌ریكا، به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "كه‌واته ئه‌م 30 هه‌زار چه‌كداره له كوێوه هاتن؟، زۆر هۆكار هه‌یه وا ده‌كات گومان له مه‌زنده‌كان بكه‌ین".
دواجار له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى پرسیار له باره‌ى ئه‌م 30 هه‌زاره‌ى چه‌كدارانى داعش كه له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ساره سانده‌ریزى گوته‌بێژى كۆشكى سپى كرا، ئه‌و ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامى دایه‌وه، به‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا خۆى بۆ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ئاماده كردووه.