دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی، كورته فیلمی "شێرۆ" به‌رهه‌م هات، به‌منزیكانه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه ناوخۆ و جیهانییه‌كاندا نمایش ده‌كرێت.
كورته فیلمی "شێرۆ" له ده‌رهێنانی ڕابه‌ر ئیبراهیمه، ته‌نیا له 10 خوله‌ك پێك هاتووه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا كۆتایی به كاره‌كانی هێنرا و ئاماده‌یه بۆ نمایشكردن له فێستیڤاڵه‌كاندا.
له باره‌ی فیلمه‌كه‌یه‌وه ڕابه‌ر به "وشه"ی گوت: "فیلمه‌كه باس له كولتووری جوانی كوردستان به گشتی و ناوچه‌كانی هه‌ورامان به تایبه‌تی ده‌كات".
زیاتر گوتی: "باس له پیاوێكی پیر ده‌كات كه چه‌ندان ساڵه له زستان له كاتی به‌فر و بارانیشدا ده‌چێته سه‌ر شاخ و خۆراك بۆ باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان ده‌بات، له‌به‌ر پیریش منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و فێری كاره‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام تووشی چه‌ند گرفتێك ده‌بن كه به بینینی كورته فیلمه‌كه زیاتر چێژی لێ ده‌بینن".
له‌منزیكانه‌دا به‌شداری فێستیڤاڵه كوردی، عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان ده‌كات، ڕه‌نگه له ناو كورته فیلمه به‌شداره‌كاندا، بتوانێت خه‌ڵاتێكی باش به‌ده‌ست بێنێت.