به نووسراوێكى فه‌رمى كه له نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى نه‌وت، ئاراسته‌ى كۆمپانیاى گازى باكور كراوه، هۆشدارى به‌فه‌رمانبه‌ران دراوه، زمانى كورد له نووسراوه‌كان به‌كار نه‌هێنن ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووى سزا ده‌بنه‌وه.
له نووسراوه‌كه هاتووه، "له زۆربه‌ى ئه‌و نووسراوانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ى ئێوه هاتووه‌ته ناردن، هه‌ندێك زاراوه‌ى كوردى تێدا جێگیر كراوه و به‌مه‌ش سه‌رپێچى یاساى پاراستنى زمانى عه‌ره‌بیتان كردووه كه به ژماره‌ى 64ى ساڵى 1977 ده‌رچووه"
دواتر نووسراوه‌كه‌ى پشكنه‌رى گشتى ئاماژه بۆ چه‌ند گشتاندنێكى تر ده‌كات وه‌ك گشتاندنى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانى دیوانى وه‌زاره‌تى نه‌وت، كه هه‌موو دووپات له‌سه‌ر پاراستنى زمانى عه‌ره‌بى ده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌بێت كۆمپانیاكه‌تان پابه‌ند بێت به یاساكه‌ى سه‌ره‌وه و سه‌رپێچى نه‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌رى سه‌رپێچیكه‌ر رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه‌ى رێكاریى ده‌بێت، به‌گوێره‌ى یاساى رێكاریى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى له ده‌ست "وشه" دایه، نووسراوه‌كه به ژماره‌ى 10980 له رۆژى 13/8/2018 ده‌رچووه و له‌لایه‌ن حه‌مدان عوجه‌یل را‌شد واژووى له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به پێى ده‌ستوورى عێراق زمانى كوردى، وه‌ك زمانێكى فه‌رمى ناسراوه كه ده‌كرێت له سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌كار بهێنرێت و ته‌نانه‌ت به په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقیشه‌وه.