دوای قورسكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاتان، هه‌ریه‌كه له ڕووسیا و چین و توركیا و ئێران هه‌وڵی خۆ دوورخستنه‌وه ده‌ده‌ن له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به دراوی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئاژانسێكی ڕووسیش ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی دوای وه‌ستان له به‌كارهێنانی دۆلار له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی گوته و بیروبۆچوونی چه‌ند شاره‌زا و چاودێرێكی بواری ئابووری له‌وباره‌یه‌وه وه‌رگرتووه و له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌واد ئابووریناسی میسڕی ڕوونی كرده‌وه، "زۆر قورسه به‌ته‌نیا شه‌ڕ دژی دۆلار هه‌ڵگیرسێنی و بڕیار بده‌ی به‌كاری نه‌هێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار ڕابگرن و یه‌ك دراو به كار بێنن، ئه‌وا پێشكه‌وتنێك و كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت و واده‌كات وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ببنه سه‌ركرده‌ی ئابووری دنیا ".
هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن یه‌ك جۆری دراو دروست بكه‌ن و به‌كاری بێنن، ئه‌وا به‌ها و نرخی دۆلار ده‌كه‌وێته له‌رزه".
دوای سه‌پاندنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر توركیا و داته‌پینی به‌های لیره‌ی وڵاته‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕای گه‌یاند كه ئیتر ئه‌نكه‌ره بۆ سیسته‌می پاره‌دانی نێوده‌وڵه‌تی لیره به‌كار دێنێت.
دوای ئه‌وه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا و چین و ئێران و هیندستان بڕیاریان دا به به‌كارنه‌هێنانی دۆلار و مامه‌ڵه‌كردن به دراوی وڵاته‌كه‌یان بۆ بازرگانیی وزه‌ی نێوان خۆیان، به‌ڵام ئایا وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتن به‌دوای ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ون؟
به‌گوێره‌ی قسه‌ی عه‌بدولعه‌زیز عه‌ریار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی، وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی پێویست ناكات واز له دۆلار بهێنن و ته‌نیا دراوی ڕیال و درهه‌م و دینار به‌كار بێنن، چونكه ئه‌مانه دراوی زۆر به‌هێزن و به دۆلار به‌ستراونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئابووری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی كه وه‌ستاندنی مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌لایه‌ن توركیاوه ئابووری وڵاته‌كه زیندوو ناكاته‌وه، چونكه گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووری هه‌موو وڵاتێك به وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی به‌ستراوه‌ته‌وه.