به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌یه‌ك كه‌س به چه‌كه‌وه له شوێنێكى نزیك سه‌نته‌رى خزمه‌تگوزارى ئاسایش هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانستان له كابول و هاوه‌نیان بۆ ناو باڵه‌خانه‌كه هاوێشتووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌یانی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی ئاسایشی وڵاته‌كه و هاوه‌نیان هاوێشتووه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یش له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه بیستراوه.
چه‌كداران له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراوی نزیك سه‌نته‌ری هه‌واڵگرییه‌كه ته‌قه‌یان كردووه و كارمه‌ندانیش هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه‌یان داوه و تا ئێسته زانیاری ورد له باره‌ی ژماره‌ی چه‌كداران و زیان و قوربانییه‌كان نه‌دراوه.
حیشمه‌ت ستانیكزای گوته‌بێژی پۆلیسی كابول ڕای گه‌یاند، "نازانرێت كێ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و كێ به‌رپرسیار بووه و ژماره‌ی پیاوه‌كانیش تا ئێسته نادیاره".
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌فغانستان بكه‌وێته ژێر هێرشی چه‌كداران و ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی وڵاته‌كه و چه‌كدارانی تاڵیبان به‌رده‌وامه و به‌سه‌دان كوژراو و بریندار هه‌یه.