وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش بكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، مووچه‌خۆران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌م كراوه‌ته‌وه پشووی فه‌رمی، به‌ڵام بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌و دوو ڕۆژه ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به‌ر له جه‌ژنی قوربان دابه‌ش بكه‌ن.
هاوكات دوێنێ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاتی دابه‌شكردنی بڵاو كرده‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای 2014 به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بووه و پێشبینی ده‌كرێ تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه داراییه‌كه به ته‌واوی كه‌م ببنه‌وه و كوردستان دووباره ده‌ست به بووژانه‌وه بكات.