هێزه‌كانى سووریا دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده رای گه‌یاند، هێزێكى 800 كه‌سى له شارى ره‌قه‌ى سووریا پێك ده‌هێنێت و له چه‌ند رۆژى داهاتووش ده‌ست به مه‌شقى هێزه‌كه ده‌كات.
دوێنێ هه‌سه‌ده رای گه‌یاند، له شارى ره‌قه و ده‌وروبه‌رى هێزێك پێك ده‌هێنێت، ئه‌ندامانى ئه‌و هێزه‌ش له ڕۆڵه‌كانى ناوچه‌كه پێك ده‌هێنرێت.
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا، مه‌شقى سه‌ربازى به‌و هێزه ده‌درێت له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى سووك و مامناوه‌ند، ئامانج له هێزه‌كه‌ش مامه‌ڵَه‌كردنه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى سڤیل له‌كاتى جه‌نگ و ئاشتیدا.
پێگه‌ى كه‌ناڵى
جه‌زیره كه ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه هێزه‌كانى سووریا دیموكرات به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن خه‌ڵك به ناچارى ده‌كه‌ن به چه‌كدارى خۆیان.
له 12ى مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2015، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه زۆرینه‌ى چه‌كداره‌كانى كوردن، له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دامه‌زرا، له شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و رزگاركردنى شاره ره‌قه رۆڵیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن رێكخراوه مرۆیییه‌كانه‌وه به‌هۆى چه‌ند دیارده‌یه‌كه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كان پێڕه‌وكردنى سه‌ربازى زۆره‌ملێیه.