باڵوێزى چین له دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا رای گه‌یاندووه، چین به سوپاكه‌ى ده‌یه‌وێت له هێرشى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارى ئیدلب به‌شدار بێت.
ڕۆژنامه‌ى
نه‌هارى لبنانى ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى چى چیانجینى باڵوێزى چین كردووه له دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا كه راگه‌یاندووه، چین ئاره‌زوو ده‌كات له جه‌نگى داهاتووى ئیدلب له پاڵ هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به‌شدار بێت.
باڵوێزى چین له دیمه‌شق گوتوویه‌تى، "وه‌ك ده‌زانین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جه‌نگى سووریا له دژى تیرۆریستان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى سووریا نییه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى چینه، بۆیه ئاره‌زووى به‌شداركردن ده‌كه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه چینییه باسى له‌وه كردووه پێوه‌ندى بوارى سه‌ربازى و ته‌ناهى له نێوان چین و رژێمى سووریا نوێ نییه، به‌ڵكو پێشتر به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه له دژى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له چینه‌وه هاتوونه‌ته ناو ریزه‌كانى داعشه‌وه.
ڕِۆژنامه‌ى نه‌هار باسى له‌وه كردووه، له كۆتایى ساڵى رابردوو باس له‌وه كراوه هێزێكى تایبه‌تى سوپاى چین، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ره‌وانه‌ى سووریا كراوه.
سوپاى رژێمى سووریا چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب كه ئێسته به‌ده‌ست گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا و داعشه‌وه‌یه.