منداڵێك ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشان بووه، به‌رده‌وام دایكی به پاكه‌تی گه‌وره بۆی ده‌كڕێت و ڕۆژی 40 دانه جگه‌ره ده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش له ناو دنیادا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، منداڵێكی ئه‌نده‌نووسی به ناوی "رابی ئانادا بامونگكاس" كه ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو ساڵه، ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشان بووه و به‌رده‌وام پێیه‌تی.
ئه‌و خێزانه له شاری سوكابومی ئه‌نده‌نووسیا ده‌ژین، سه‌ره‌تا منداڵه‌كه له شوێنه گشتییه‌كان جگه‌ره‌ی هه‌ڵده‌گرته‌وه، دواتر وه‌ك خوویه‌كی لێ هات و ئینجا ئالووده‌ی جگه‌ره‌كێشان بوو، ئێسته ناتوانن پێی ته‌رك بكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بێ پێی بێت.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دایكی جگه‌ره‌ی بۆ نه‌كێشێت و لێی دوور بخاته‌وه، بیانوو ده‌گرێت، ده‌گری، هاوار ده‌كات، شت ده‌شكێنێت، له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و شه‌ویش ته‌نیا به گریان به‌سه‌ر ده‌بات و ناخه‌وێت.
ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش گه‌ڕه‌ك و ماڵه‌كه‌یان بێزار ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه دایكی به ناچاری بۆی ده‌كرێت و ده‌یداتێ، كه ئێسته وا ئالووده بووه، ڕۆژی 40 جگه‌ره یان زیاتر ده‌كێشێت.
ماریاتی 35 ساڵ، دایكی ئه‌و منداڵه‌یه به میدیاكانی گوتووه: "ڕابی له‌گه‌ڵ قاوه و شیرینی جگه‌ره ده‌كێشێت، ماوه‌ی دوو مانگه ده‌ستی پێ كردووه و به هیچ جۆرێك وازی لێ ناهێنێت، بۆیه خۆمان ئاماده كردووه به‌منزیكانه ده‌یبه‌ینه لای پزیشكێكی پسپۆڕ و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".