ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە بڵاوی كردنەوەی وێنەیەك گاڵتەی بە سێرجیۆ رامۆسی بەگریكار و كاپتنی یانەی ریال مەدرید كرد دوای بردنەوەیان لە یانەكە لە جامی سوپەری ئەوروپا.
شەوی رابردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی ركابەری بردەوە و بەفەرمی بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەمساڵی ئەوروپا.
گریزمان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەسەر كورسی عەڕش دانیشتووە و لە پشتیشییەوە رامۆس خەریكی ئەوەیە تاجی شاهانەی لەسەر بنێ.