ریال مەدرید ئەستێرەیەكی تری چێڵسی كردۆتە ئامانج

:: PM:01:46:16/08/2018 ‌

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێ لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئیمزا بكات.

ماڵپەڕی (sportsmole)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ بەرگریكاری بەڕەگەز ئیسپانی ماركۆس ئەڵۆنسۆ لە ریزی یانەی چێڵسی بكات.

بەگوێرەی سەرچاوەكە هەوڵەكانی یانەی ریال مەدرید بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەڵۆنسۆ لەسەر داوای راهێنەرە نوێیەكەی جولین لوپیتیگی بووە بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری لە یارییەكانی وەرزی نوێدا.

ئەڵۆنسۆ یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكانی تیپی یانەی چێڵسی و وەرزی رابردوو لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان بەشداری لە 46 یاری یانەكە كردبوو و جگە لە تۆماركردنی 8 گۆڵ 4 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م