كاتێك تووشی نه‌خۆشی ده‌بن، حه‌زی خواردنتان كه‌م ده‌بێته‌وه، ره‌نگه ئه‌و خواردنانه‌یشی ده‌یخۆن ببێته هۆكارێك بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی نهخۆشییهكهتان، به‌ڵام ئه‌و
پێنج خۆراكه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین، ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێك تا زوو چاك ببنه‌وه و كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌رتان كه‌م ببێته‌وه.
یه‌كه‌م: مۆز، خواردنێكی زۆر باشه كاتێك نه‌خۆشن پێویسته به‌رده‌وام بیخۆن، چونكه ماده خۆراكییه به‌هێز و پێویسته‌كانی تێدایه و هه‌رسكردنی ئاسانه و كێشه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ناكات و ڤیتامین و كانزا پێویسته‌كانیش بۆ جه‌سته ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
دووه‌م:ئاوی گوێز هیند، كاتێك گه‌ده‌تان تووشی هه‌وكردن و به‌كتریای زیانبه‌خش ده‌بێ، ئاوی گوێز هیند له ڕێی پێكهاته‌یه‌ك به ناوی تانیتات كه له پێكهاته‌كه‌ی هه‌یه، هه‌وكردن سنووردار ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات، هه‌روه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و سۆدیۆم كه پێویستن بۆ جه‌سته.
سێیه‌م: هه‌نگوین، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی گه‌روو و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات و دژی ڤایرۆسه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه و چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ سكچوونی منداڵان ئه‌وانه‌ی له 12 مانگ ته‌مه‌نیان كه‌متره.
چواره‌م: ماسی سه‌له‌موون، به گرنگترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتین و كانزا و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان داده‌نرێ، جه‌سته پێویستی به ته‌واوی پێكهاته‌كانی سهلهموونه، ڕێژه‌یه‌كی باشی ئۆمێگا3 و ڤیتامین Dی تێدایه.
پێنجه‌م: خواردنه توونه‌كان، خواردنی توون و تیژ ڕه‌نگه حه‌زت بۆی نه‌بێ، به‌ڵام ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گه‌روو و گیرفانه هه‌واییه‌كان و واده‌كات جه‌سته ئاره‌ق بكاته‌وه و سیسته‌می به‌رگریتان به‌هێز ببێ، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه داده‌نێ و له‌ناوی ده‌بات.