پێوه‌ندیی كۆنی خۆشه‌ویستی زۆرجار به هاوسه‌رگیریش كۆتایی نایه، ڕه‌نگه له هه‌ندێك كه‌سدا هاوسه‌رگیری لێیان ببێته خه‌ونێكی ترسناك و نه‌وێرن لێی نزیك ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌هۆی پێوه‌ندییه كۆنه‌كانیان.
زۆر جار پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوان دوو كه‌سدا هه‌بووه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی نه‌گونجان یان هه‌ر شتێكی تر هۆكار بووه، بۆ یه‌كتر نابن، به‌مه‌ش دنیا كۆتایی نایه، هه‌ر كه‌سه و ژیانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌ڵام هه‌ندێك پیاو هه‌ن، كه بێده‌سه‌ڵاتی و بارودۆخی كۆمه‌ڵگه به هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی داهاتووی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌یان تێك بده‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه، دركاندنی نهێنی و زۆر شتی تری لێ ده‌كه‌ن، تا هه‌رگیز بیر له شووكردن نه‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌و كچانه دۆزیوه‌ته‌وه كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كانیان شووكردن و ژیانی خۆیان لێ بووه‌ته خه‌ونی ناخۆش:
_ یه‌كه‌م: خێزانه‌كه‌ت له‌و بابه‌ته ئاگادار بكه‌وه و هیچ شتێك مه‌هێڵه‌وه كه باسی نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌سگیرانداریش بوویت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و باس بكه، با بزانێت پێشتر چۆن بوویت و تا به قسه و بوختانی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ت ژیانتان تێك نه‌چێت.
_ دووه‌م: بۆ دوایین جار قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بكه، تێی بگه‌یه‌نه كه ڕێز له ڕابردووت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌گریت، به‌ڵام ده‌ته‌وێت كۆتایی پێ بهێنیت و بچیته ژیانی خۆته‌وه، هیچ ئومێدێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابردوو بۆ مه‌هێڵه‌وه.
_ سێیه‌م: ئه‌گه‌ر زانیت شتێكی ئه‌سته‌م له پێوه‌ندییه‌كه‌تاندا هه‌یه كه ناته‌وێت هیچ كه‌س بیزانێت، نزیكترین كه‌سی خێزانه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره و ئه‌و با ڕێنوێنیت بكات، به پێی پێویست ده‌زگیرانه‌كه‌ت ئاگادار بكه‌وه.
_ چواره‌م: ئه‌گه‌ر زانیت هیچ چاره‌یه‌كت له به‌رده‌ست نه‌ماوه، مادام خۆشه‌ویستت بووه، بێگومان ماڵ و ژماره‌ی مۆبایل و زۆر شتی تری ده‌زانیت، كه‌واته پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكه.