به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ بۆ دوو كووپ له چای زه‌نجه‌فیل و لیمۆ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كانی "دڵ، مێشك، تا (گه‌رم بوونی جه‌سته)، كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێن" و چه‌ندان نه‌خۆشی تر دوور بكه‌ویته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" كه تێیدا باس له چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی چای زه‌نجه‌فیل و لیمۆ و سووده‌كانی ده‌كات، پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌م چایه گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته و سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر رۆژانه بیخۆیه‌وه، بۆیه لێره‌دا باس له چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردن و سووده‌كانی ده‌كه‌ین:
چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی چای زه‌نجه‌فیل و لیمۆ: ده‌توانیت به‌شێوازێكی ئاسان ئه‌م چایه ئاماده بكه‌یت، سه‌ره‌تا ده‌بێت زه‌نجه‌فیله‌كه قاژ بكه‌یت و له‌گه‌ڵ ئاودا بیكوڵێنیت بۆ ماوه‌ی 20-15 خولهك، دوای ئه‌وه لیمۆیه‌ك قژ بكه و ئاوی لیمۆكه‌ی بۆ زیاد بكه و به جوانی تێكه‌ڵیان بكه، پاشان كه به‌ته‌واوه‌تی كوڵا چایه‌كه ئاماده ده‌بێت و ده‌توانیت ڕۆژانه یه‌ك بۆ دوو كووپی لێ بخۆیته‌وه له‌گه‌ڵ لیمۆیه‌ك و كه‌مێكیش هه‌نگوین له‌ناو چایهكهدا.
سووده‌كانی چای زه‌نجه‌فیل و لیمۆ: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م چایه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و چالاككردنی سووڕی خوێن و پارستنی دڵ له نه‌خۆشییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م چایه ئارامكهرهوهیهكی باشی مێشكه و له هه‌مان كاتیش‌دا كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.