به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2018 هاوینی ئه‌م ساڵ به گه‌رمترین وه‌رزی ساڵ داده‌نرێت ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاماره‌كان كه له ساڵی 2017دا 0.3 پله‌ی سلیزی زیادی كردبوو ئێسته‌یش 0.5 پله‌ی سلیزی زیادی كردووه كه ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی مردن له ئاژه‌ڵان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌رمای هاوینی ئه‌م ساڵ ده‌كات له دنیادا كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی ژیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان به‌تایبه‌ت ئاژه‌ڵانی جه‌مسه‌ره‌كانی باكور و باشوور، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه پێنج ئاژه‌ڵی ورچی جه‌مسه‌ری بوونه‌ته قوربانی ئه‌م گه‌رمایه و ئێسته تیمێكی "ڤێرته‌رنه‌ری" پزیشكی ئاژه‌ڵی نزیكه‌ی 50 جۆر ده‌رمانیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت چونكه ئه‌مه زه‌ره‌رێكی زۆر له سرووشتی دنیا ده‌دات.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و گوتوویه‌تی، ئه‌م تیمه "ڤێرته‌رنه‌رییه" پێكدێن له سێ پزیشكی ئاژه‌ڵی كه به به‌رده‌وامی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری له‌سه‌ر ئه‌م پێنج ورچه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه یه‌كێكیان به گه‌وره‌ترین ورچ داده‌نرێت له جه‌مسه‌ری باكور و كێشه‌كه‌ی 620 كیلۆگرامه و ناویشی "ڤیكتۆر"ه، هه‌روه‌ها ته‌نیا بۆ رزگاركردنی ڤیكتۆر نزیكه‌ی 50 دژه هه‌ستیاریان لێداوه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌رمایه زیاد بكات ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسییه‌كی زۆر دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م ئاژه‌ڵانه و زۆربه‌یان تووشی له‌ناوچوون دێن چونكه به‌رگه‌ی ناگرن.