كۆمپانیای به‌ناوبانگی مۆتۆرۆلا له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی دروست كرد كه خاوه‌نی هێزێك و خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره كه ئه‌مه‌یش وایكردووه كۆمپانیاكه ڕكابه‌ری دنیا بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
gadgets" كه تێیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی مۆتۆرۆلا ده‌كات و گوتوویه‌تی، مۆتۆرۆلا مۆتۆ 30 "Motorola Moto 30" مۆبایلێكی نوێیه كه خاوه‌نی شاشه‌ی 6.20 ئینجه و روونیهكهی 1080 به 2246 پیكسڵه كه دیزاینێكی زۆر جوانی بۆ داناوه و هێزێكی زۆریشی هه‌یه.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتوویه‌تی ئه‌م مۆبایله پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 1.8 گێگاهێرتز و رامی شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 256-64 گێگابایته و پاترییه‌كه‌یشی 3000 میلی ئه‌مپێره و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كارده‌كات ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 436 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مۆتۆرۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه كه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین و جۆسێڤ گاڵڤین" بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مۆتۆرۆلا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.