یه‌كێك له نه‌خۆشییه باوه‌كانی دنیا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانە كه ساڵانه سه‌تان هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ئازار ده‌كێشێت و ده‌مرێت، بۆیه لێره باس له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
southerncross" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له هۆكاره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی "نیوزله‌ند" ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له ئه‌مه‌ریكادا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون "شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان" كه نزیكه‌ی له %20 ئه‌و تووشبووانه مردوون.
له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكانی پسپۆڕ باس له چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن وه‌ك "ئازاره‌كانی سینگ، تێكچوونی باری ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته (فیزیكی)، كه‌م بوونه‌وه‌ی كێش و لاوازبوونی جه‌سته و بێتاقه‌تی، سه‌رئێشه، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، هه‌وكردنی سییه‌كان و بۆڕی هه‌وا" ئه‌مانه به‌شێكن له نیشانه‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
جگه له‌وه‌یش پزیشكان ئه‌وه‌یشان گوتووه كه سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان جگه‌ره كێشانه چونكه دوكه‌ڵی جگه‌ره پێكدێت له نیكۆتین كه ئه‌م نیكۆتینه نزیكه 4000 تێكه‌ڵه‌ی كیمیایی تێدایه كه ئه‌مه‌یش زیانێكی زۆر ده‌گه‌ێنێت به سییه‌كان، هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ڕێژه‌ی له %90ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان جگه‌ره كێشانه.