كۆمپانیای مازدا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی باش دروست كراوه كه ئه‌مه‌یش سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای مازدا ده‌كات و ده‌ڵێت، مازدا بۆ ئابی ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Mazda MX-5" ه‌وه كه وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێزه‌وه ركابه‌ری نییه.
كۆمپانیاكه زیاتر گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه به‌سیسته‌می چوار تۆڕبۆیی كارده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شه‌ش پستۆنه و كێشه‌كه‌یشی ده‌گاته دوو هه‌زار و 300 پاوه‌ند، هه‌روه‌ها بزوێنه‌رێكی زۆر به‌هێزیشی بۆد داناوه كه 2.0 لیتره و هێزی 260 ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌مه‌یش نرخه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته 25 هه‌زار و 295 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مازدا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی ژاپۆن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه له 30ی كانوونی دووه‌می 1920 له‌لایه‌ن "جوجیرۆ ماتسودا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 2016 نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاری قازانج كرد.