ڕاكردن یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ی كه سوودێكی زۆری ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی و دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ئه‌و سوودانه‌ش بریتین له:
سووتانی كالۆری:
ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ڕاكردنی خێرا 150 كالۆری زیاده‌ی له‌ش ده‌سوتێنێ له ڕۆژێكدا، و نیو كیلۆگرام له ھه‌فته‌یه‌كدا. له ڕۆژێكدا پێویسته 500 كالۆری له له‌شدا كه‌م بكات بۆیه ھه‌تا ڕاكردن به خێراتر زیاتر كالۆری ده‌سوتێت.
به‌ھێز بوونی ماسولكه‌كان:
كاتێ له‌ش كالۆری داده‌به‌زێت ماسولكه‌كان چه‌وری له ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه ڕاكردن ده‌بێته هۆی پارێزگاری كردن له ماسوولكه‌و یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات.
توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ:
بۆئه‌و پیاوانه‌ی كه‌مه‌ریان زیاتره له 102 سانتیمه‌تر و ئه‌و ژنانه‌ی كه‌مه‌ریان زیاتره له 88 سانتیمه‌تر به ھۆی چه‌وری ورگیانه‌وه ئه‌وا پێویسته پابه‌ند بن به وه‌رزش كردن به‌تایبه‌ت ڕاكردن، چونكه یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكان بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری ورگ ، له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان كه ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ھه‌ندێك ژنانی قه‌ڵه‌و كه وه‌رزشی ڕاكردن ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی (50_70) خوله‌ك سێ‌جار له ھه‌فته‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی 12 ھه‌فته ، كه‌مه‌ریان 2.8 سانتیمه‌تر كه‌می كردوه ھه‌روه‌ھا 1.5 ٪ له چه‌وری له‌شیان.
ھه‌روه‌ھا لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی خواردنی ته‌ندروست ده‌ڕۆن كه كالۆریه‌كی دیاری كراوی ھه‌یه و ڕۆژی سه‌عاتێك پێنج جار له ھه‌فته‌یه‌كدا ڕاده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی 12 ھه‌فته ده‌ركه‌وتوه3.7 سانتیمه‌تر له كه‌مه‌ریان كه‌م بوه‌ته‌وه و زیاتر له 1.3 ٪ چه‌وری له‌شیان.
ھه‌ندێك ئامۆژگاری له كاتی ڕاكردندا:
ھه‌ندێك ئامۆژگاری ھه‌ن كه پێویست ده‌كات پابه‌ندی بیت له كاتی وه‌رزشی ڕاكردندا ئه‌وانیش:-
پله پله: كاتێك ده‌ست ده‌كه‌یت به ڕاھێنانه وه‌رزشیه‌كان پێویسته پله به پله ده‌ست پێ بكه‌یت له كه‌مه‌وه بۆ زۆر و له ھێواش بۆ خێرا .
پابه‌ند بوون: پێوه‌یسته كاتێك ده‌ست ده‌كه‌یت به ڕاھێنانه وه‌رزشیه‌كان زۆر گرنگه پابه‌ند بیت پێوه‌ی چونكه پابه‌ند بوون كاریگه‌ریه‌كی گرنگی ھه‌یه له‌سه‌ر سووتانی كالۆری.