مۆز پێكهاتووه له پۆتاسیۆم و ڤیتامین (C,B1,B2,B6,D), كاربۆهیدرات، چه‌وری و پڕۆتین و كالیسیۆم و چه‌ندان ماده‌ى تر‌ى سوود به‌خشى تێدایه.
سووده‌كانی مۆز به شێوه‌كی گشتی بۆ جه‌سته:
- ھێز‌و توانا به له‌ش ده‌به‌خشێت.
- بۆ خه‌مۆكی و دوودڵی و پشوودان به جه‌سته باشه.
- له ئاره‌ق كردنه‌وه ده‌تپارێزێ.
- بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی باشه، چونكه ئاسنی تێدایه.
- فشاری خوێنی به‌رز داده‌به‌زێنێ.
- ناھێڵێت ھه‌ست به تینوێتی بكه‌ی، چونكه ڕیشاڵی تێدایه.
- بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ھه‌رس كردن.
- ڕێگری له برینی گه‌ده و ترشه‌ڵۆك.
- كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیان به‌خش له له‌شدا.
- بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
- هێزی به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات بۆ به‌رگری كردن له نه‌خۆشیه‌كان.
- به‌ھێز كردنی ئیسكی له‌ش.
- بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش چونكه چه‌وری ده‌توێنێته‌وه.
- دڵ تێكه‌ڵهاتن ناھێڵێت له به‌یانیاندا به‌تایبه‌تی له ژنانی دووگیاندا.
- قژ جوان و به‌ھێز و نه‌رم ده‌كات.
- پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێ.
- مێشك به‌ھێز ده‌كات.
- بۆ له‌جێ چوونی ماسولكه‌كان به‌سوده.
- ئاره‌زووی سێكسی زیاد ده‌كات.
- خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو ده‌بات وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گورچیله.
سووده‌كانی مۆز بۆ پێستی ده‌موچاو:
- بۆ نه‌ھێشتنی زیپكه و په‌ڵه ، چونكه زینكی تێدایه.
- بۆ شێ‌دار كردنی پێست و پارێزگاری له وشكبوونه‌وه‌ی به‌ھۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا.
- یارمه‌تی دروست بوونی كۆلاجین ده‌دات، چونكه ڤیتامین C تێدایه.
- شوێنی جێگه زیبكه‌ی كۆن ناھێڵێت.
- پێست ده‌پارێزێت له تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی.
- بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست وه‌ك سه‌ده‌فیه و ئه‌كزیما.
- له زۆر كرێم و به‌رھه‌مه جوانكاریكانی پێست به‌كاردێت.
- بۆ نه‌ھێشتنی ھه‌ستیاری پێست كه به ھۆی ھه‌ندێ حه‌شه‌رات دروست ده‌بێت.
- بۆ نه‌ھێشتنی چرچ و لۆچی پێست و خه‌تی پیر بوون و توند كردنه‌وه‌ی پێست.
- بۆ سپی كردنه‌وه و ڕوون بوونه‌وه و په‌ڵه‌ی تۆخی پێست.
- ڕه‌نگی پێست یه‌كده‌خات.
گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه به‌كاردێت بۆ جوان كردنی پێست:
- تازه كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست: كه‌وچكێكی گه‌وره‌ی چێشت ھه‌نگوین له‌گه‌ڵ نیو مۆز تێكه‌ڵ كه بیده له ده‌موچاو.
- شێ‌دار كردنی پێست: مۆز یان سێ‌و یان ئه‌ڤۆكادۆ یان ھه‌ر میوه‌یه‌كی تر بیده‌ی له ده‌موچاو بۆ شێ‌دار كردنی پێست به‌سووده.