ناوی
"جزر القمر" به ئینگلیزیه‌كه‌ی (comoros)ه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووه، بۆیه ناوی (اتحاد القمری) یه‌كێتی مانگه‌كانی لێ نراوه هه‌روه‌ها ناوی (اتحاد جزر القمر السلامی) واته یه‌كێتی دوورگه‌كانى مانگى ئیسلامیشی لێ نراوه. شاری مۆرۆنی پایته‌ختی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌یه. دراوی دوورگه‌كانى مانگ فره‌نكی قه‌مه‌ریه. دوورگه‌كانى مانگ ده‌كه‌وێته باكوری وڵاتی مۆزه‌مبیق له ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ناره‌كانی قاڕه‌ی ئه‌فریقیا، له شوێنی له یه‌كتربڕینی له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی مه‌داگه‌شقه‌ر.
دوورگه‌كانى مانگ له چه‌ند دوورگه‌یه‌ك پێكهاتووه یه‌كگرتوویه‌كی سیاسیان پێكهێناوه له دوای سه‌ربه‌خۆییانه‌وه.
مێژووی دوورگه‌كانى مانگ:
زۆرێك له هۆزه ئه‌فریقی و ئاسیاییه‌كان كۆچیان كردووه بۆ دوورگه‌كانى مانگ له سه‌ته‌كانی یه‌كه‌می میلادیه‌وه هه‌روه‌ها له‌و كاته‌ی كه عه‌ره‌به‌كان گه‌شتیان كردووه بۆ ئه‌م دوورگانه ئیسلامه‌تی تیایاندا بڵاو بووه‌ته‌وه زۆرێك له‌و گه‌شتیارانه تیایدا نێشته‌جێ بوون، وه‌ك له ئه‌رده‌ن و وڵاتانی فارس و یه‌مه‌ن و چه‌ندانى تر.
ھه‌روه‌ھا له ساڵی 1502 میلادی ھێزه پورتوگالیه‌كان دوورگه‌كانى مانگیان داگیر كرد و دانیشتووانه‌كه‌ی شۆڕ‌شیان به‌رپا كرد دژی ئه‌و داگیركاریه و توانیان ئه‌و ھێزه پورتوگالیانه ده‌ركه‌ن له وڵاته‌كه‌یان.
دوورگه‌كانى مانگ جه‌نگی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی زۆر به‌سه‌ردا هاتووه له‌وانه دوورگه‌ی مه‌داگه‌شقه‌ر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ڵام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌وه خاكه‌كه‌ی به یه‌كگرتوویی ماوه‌ته‌وه.
ھه‌روه‌ھا له ساڵی 1841 میلادی فه‌ره‌نسا داگیری كردووه به‌ھۆی جه‌نگی ناوخۆیی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دوورگه‌كانه‌وه فه‌ره‌نسا توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و داگیری بكات.
ھه‌روه‌ھا له ساڵی 1913 میلادی وڵاتی فه‌ره‌نسا بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی دوورگه‌كانى مانگ به‌ته‌واوی ده‌ركرد له‌گه‌ڵ به‌ستنه‌وه‌ی به مه‌داگه‌شقه‌ر.
له ساڵی 1972 میلادی خۆپیشاندان كرا له دژی فه‌ره‌نسا و ساڵی 1974 میلادی ده‌نگدان كرا بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه و له ساڵی 1975 میلادی دوورگه‌كانى مانگ سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست ھێنا.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی:
ڕووبه‌ری جوگرافی دوورگه‌كانى مانگ 3468 كیلۆمه‌تر دووجایه، پێكهاتوه له 4 دوورگه:
دوورگه‌ی مانگى گه‌وره: گه‌وره‌ترین دوورگه‌یه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 2380 كیلۆمه‌تر دووجایه دوورگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌ناو دوورگه‌كانی مانگدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پایته‌ختی مۆرۆنی تێدایه و په‌رله‌مانی قه‌مه‌ری و بیناو دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌تی تێدایه.
دورگه‌ی ئه‌نجوان : دووه‌م دورگه‌یه له ڕووی ڕووبه‌ی جوگرافییه‌وه له دوای دوورگه‌ی قه‌مه‌ری گه‌وره، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 424 كیلۆمه‌تر دووجایه سه‌وزایی زۆری تێدایه به تایبه‌ت گوڵ و گوڵه باخ، بۆیه به دوورگه‌ی بۆن خۆش ناسراوه.
دوورگه‌ی مایوت: سێیه‌م دوورگه‌ی مانگه‌كانه كه سنووره‌كه‌ی به‌ستراوه به سنووری مه‌داگه‌شقه‌ره‌وه، به‌ڵام ڕووبه‌ری جوگرافییه‌كه‌ی 374 كیلۆمه‌تر دووجایه له ڕابردوودا پایته‌ختی دوورگه‌ى مانگه‌كان بووه و دانیشتووانه‌كه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وروپین.
دوورگه‌ی موھیلی : چواره‌م دورگه‌ی مانگه‌كانه به دوورگه‌ی سه‌وز ناسراوه ڕووبه‌ره‌كه‌ی 290 كیلۆمه‌تر دوجایه.
دوورگه‌ى مانگه‌كان له باشوره‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ھێڵی یه‌كسانی زه‌وی، له ڕۆژھه‌ڵاتیشه‌وه له‌سه‌ر ھێڵی گرینجه، ھه‌روه‌ھا نزیكه له ناوه‌ڕاستی كه‌ناراوه‌كانی مۆزه‌مبیق به‌ته‌نیشت زه‌ریای ھیندی. له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه شوێنه جوگرافیه‌كه‌ی وای كردووه ڕۆڵێكی گرنگی ھه‌بێت له گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بازرگانی.
كه‌شوهه‌وای دوورگه‌ى مانگه‌كان: كه‌شوهه‌وای هێڵی یه‌كسانی هه‌یه، له دوو وه‌رز پێكهاتووه، وه‌رزی یه‌كه‌م پله‌ی گه‌رما به‌رزه و ھه‌وایه‌كی وشكی ھه‌یه ئه‌م وه‌رزه له مانگی ٥ ده‌ست پێ ده‌كات تا مانگی 10.
وه‌رزی دووه‌م كه‌شێكی شێداری ھه‌یه له مانگی 11 ده‌ست پێ ده‌كات تا مانگی ٤، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مانگی 11 ده‌گاته 33 پله‌ی سه‌دی و بارینی باران ده‌گاته زۆرترین ڕێژه له مانگی 12 دا، له مانگه‌كانی تر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 29 پله‌ی سه‌دی.
ئابووری دوورگه‌ى مانگه‌كان: له ڕووی ئابووریه‌وه سه‌رچاوه‌ی سروشتی لاوازه بۆ دروستكردنی پیشه‌سازی به‌ھۆی ئه‌وه‌وه كارێ كردۆته سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه، ھه‌روه‌ھا كشتوكاڵ و ڕاوه ماسی به‌شێكی باش و زۆری له به‌رھه‌م ھێنانی ئه‌و واڵاته پێكھێناوه وای كردووه كه لایه‌نی ئابووری وڵاته‌كه‌ی پێ ھاوسه‌نگ بكرێت به دانانی پلانی ستراتیجی بۆ وڵاته‌كه‌یان و به‌رھه‌م ھێنانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دانیشتووانه‌كه‌ی:
دانیشتووانی دوورگه‌ى مانگه‌كان نزیكه‌ی 794,678 كه‌س ده‌بێت زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقین، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كۆچ كردووان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ھیندی و ئاسیایی و چه‌ند كۆمه‌ڵێكی تر كه كه‌مینه‌یان پێكهێناوه. ئاینى ئیسلام ئاینێكى سه‌ره‌كییه له وڵاته‌دا به جۆرێك 98٪ دانیشتوانه‌كه‌ی ئیسلامن و ھه‌روه‌ھا زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی زمانی سه‌ره‌كییه له‌گه‌ڵ چه‌ن زمانێكی تر وه‌كو زمانی كه‌ناراو له نێوان خه‌ڵكدا.