دنیای خواردن زۆر له‌وه قووڵتره كه به ڕووكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته خانمان به‌رده‌وام به‌دوای زانیاری زیاتر له‌سه‌ر خواردن بگه‌ڕێن و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی تواناكانیان بده‌ن.
زۆربه‌ی خانمان نازانن كه چێشتخانه‌یش هونه‌ری خۆیی هه‌یه، پێویسته سه‌رجه‌م هونه‌ره‌كان له باره‌یه‌وه فێر ببێت و بیزانیت و جێبه‌جێی بكات، چونكه چێشتخانه ته‌نیا شوێنی خواردن ئاماده كردن نییه و هه‌ندێك كات پێویسته ڕاگرتنی پاك و خاوێنی و هه‌ڵگرتنی خۆراك به شێوه‌ی ته‌ندروست و ستانده‌رت بێت تا جارێكی تر به ئاسانی به كاری بهێنیته‌وه.
یه‌كه‌م / خانمان چۆن فێر ببن پێداویستیه‌كانی چێشتخانه بكڕن؟
به پێی ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی خواره‌وه خانمان ده‌توانن سوود له ڕێنوێنییه‌كانی كڕینی كه‌لوپه‌لی پێویستی تایبه‌ت به چێشتخانه‌كان وه‌ربگرن:
1- دانانی پلانی كرینی پێداویستییه‌كان پێش چوون بۆ بازاڕ كردن و سه‌ردانی كردنی بازاڕی تایبه‌ت به خۆراك كڕێن، باشتره پلانه‌كه‌ت و كڕینی پێداویستییه‌كان بۆ یه‌ك جار سه‌ردانی كردنی بازاڕ به‌شی سێ بۆ چوار كه‌س بكات.
2- سه‌ره‌تا كه‌لوپه‌له خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵبگره.
3- میوه و سه‌وزه‌وات له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پلانی كڕینه‌كانت دابنێ، دواتر ده‌ست بكه به كڕینی خواردنه به‌ستووه‌كان، له قۆناغی كۆتایدا نان و پێداویستییه گه‌نمییه‌كان هه‌ڵبژێره.
4- ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌یكڕێت چاودێری وردیان بكه له ماوه‌ی به‌سه‌رچوون و مێژووی دروستكردنی، هه‌روه‌ها ئه‌و قووتوویانه‌ی قوپاونه‌ته‌وه و خۆراكی له قتوونراویان تێدایه خۆتیان لێ دووربخه‌وه.
5- هیچ كات له بیرى مه‌كه بازاڕ كردنه‌كه‌ت زۆرتر نه‌بێت له‌و پاره‌ى كه لات هه‌یه.
دووه‌م / چۆن فێری دروست كردنی خواردن له ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه ببین؟
زۆربه‌ی كات بوونی ئینته‌رنێت ده‌بێته هۆكارێكی باش بۆ فێربوونی زۆر شت له بواره جیاجیایه‌كاندا، به تایبه‌ت ئینته‌رنێت به كارهێنانی بۆ شتی باش له بواره‌كاندا وه‌ك مامۆستایه‌كی به‌رده‌وام، بۆیه ده‌توانی به گه‌ڕان به‌دوای ڤیدیۆ فێركارییه‌كانی خواردن ببیت به چێشتلێنه‌رێكی به‌توانا.
سێیه‌م/ چۆن فێری هونه‌ری چێشت لێنان به شێوه‌ی ئه‌كادیمیی ده‌بین؟
زۆربه‌ی جار گوێبیستی ئه‌وه بووین ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ درووستكردنی خواردن هه‌یه ئه‌وانه‌ن كه سه‌ردانی قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به خۆراك دروستكردن و په‌یمانگا و كۆلێژه‌كان بوونه و به شێوه‌ی ئه‌كادیمی فێربوون، داتر به خوێندنی چه‌ند ساڵه له بواره‌كانی " هونه‌ری چێشتخانه و زانیاری ڕۆشنبیری له باره‌ی خواردنه‌وه و پێوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كان و خوێندنی زمانی بیانی و خوێندنی بیركاری بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ورد له تێكه‌ڵی خۆراكه‌كان بكات و تامی خۆش ببه‌خشێت، ئه‌مه‌یش دواتر وا ده‌كات بڕونامه‌ی یاریده‌دری چێشتلێنه‌ری پێ بدرێت و دواتر چه‌ندان ساڵ له‌ژێر ده‌ستی شێفێكی به‌توانا كاركردن وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ئوردن و ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕیتانیا هه‌یه و بڕونامه‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستانی و خولیایی فێربوونی خواردن دروستكردنت هه‌یه و ده‌ته‌وێت ببیت به شێفێكی باش، ئه‌وا كتێبی شێف "تارا ئه‌مین سه‌پان"، بكڕه و به ووردی بیخوێنه‌وه و جێبه‌جێی بكه، تارا چێشتلێنه‌ری ناسراو و لێهاتووی كورده، كۆی ڕه‌نج و به‌ره‌ه‌می چه‌ند ساڵه‌ی له كتێبێكدا كۆ كردووه‌ته‌وه، كتێبه‌كه باس له شێوازی ئاماده‌كردنی چه‌ندان جۆر خواردنی كورده‌واری و بیانی، به شیرینی و ژه‌مه خۆراكی و سارده‌مه‌نییه‌كانه‌وه ده‌كات.
چواره‌م/ هه‌ندێك ئامۆژگاری گرنگ بۆ خانمان:
1 – له دوای ته‌واوبوونی خۆراك له سه‌ر سفره‌ی خواردن ئه‌و خۆراكانه خێرا هه‌ڵبگره و بیخه‌ره ناو به‌فرگره‌وه بۆی ئه‌وه‌ى له تێكچوون بیپارێزیت وه‌ك، (گۆشت - ماست - په‌نیر - شیره‌مه‌نییه‌كان به گشتی و ته‌ماته و پیاز).
2- دوای ئه‌وه‌ی خواردن ته‌واو ده‌بێت ئه‌و خۆراكانه‌ی له ناو تاوه و مه‌نجه‌لی چێشت ئاماده‌كردندا مه‌یان هێڵه‌وه و بیان خه‌ره ناو ده‌فرێكی خاوێن، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خواردنه‌كان و مانه‌وه‌یان تووشی ژه‌هراوی بوونی خواردن ده‌كات.
3 - ڕێ به پژمین و هه‌ناسه‌دانی خێرا مه‌ده له‌سه‌ر خواردن و پێش و دوای نان خواردن به ئاماده‌بوون ده‌ست بشۆ.
4- ته‌باخ و كه‌لوپه‌له كاره‌بایی و ئاگر له چێشتخانه بكوژێنه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كانت ته‌واو بێت و بچیته ده‌ره‌وه.
5- به‌رده‌وام كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی له شوێنی ئاو دووربخه‌ره‌وه.
6 - بۆ دڵنیابوون له گه‌رم بوونی ڕۆنی ناوتاوه‌كه‌ت هیچ كات بیر له‌وه مه‌ركه‌وه كه ئاو به‌كار بهێنیت، له بڕی ئه‌وه سۆده به‌كار بهێنه، چونكه ئاو ده‌بێت هۆكار بۆ ئاگر به‌ربوون له ماڵه‌كه‌ت، بیرت نه‌چێت ڕۆن به گه‌رمی له‌گه‌ڵ ئاو كالێكی خێران بۆ دروستبوونی ئاگر.