به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ى ئاب، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 44 پله و نزمترین پله‌یش 27 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 43 پله و نزمترینی 30 پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 42 پله و نزمترینی 28 پله ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان 43 و 27 پله و له كه‌ركووكیش له نێوانی 44 و 28 دا ده‌بن.