د. ره‌وشت ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێر، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا زه‌نگی مه‌ترسی له‌باره‌ی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی ئالووده‌بوون له كوردستان لێ ده‌دات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به سه‌قه‌تی له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان تێگه‌یشتووه".
*نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان چین و به‌كێ ده‌گوترێ كه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه؟
كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تایبه‌ته به سایكۆلۆجیای مرۆڤ و له رووی به‌هێزییه‌وه گۆڕاوه، هه‌یانه به ساده‌یی تووشی ده‌بێت و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك موعاناتی ناوخۆیی ده‌بێت، جۆرێكی تری مامناوه‌ندییه كه له‌وه‌ی پێشوو زیاتره و پێویستی به تهدهخولێكی ساده هه‌یه، هه‌ندێكیشی زۆر تونده و كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و بیركردنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سه له‌ناو كۆمه‌ڵگه و پێویستی به چاره‌سه‌ری به په‌له هه‌یه.
كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به سه‌قه‌تی له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان تێگه‌یشتووه و وا لێكی ده‌ده‌نه‌وه كه نه‌خۆشیی ده‌روونی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێن شێت، له كاتێكدا ده‌مێكه ئه‌و زاراوه له ناو فه‌رهه‌نگی پزیشكی و زانسته مرۆیییه‌كاندا نه‌ماوه، واته شتێك نییه به‌ناوی شێت، به‌ڵكو هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه و پۆلێن كراون، به‌ڵام چونكه تا ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له قۆناغه هه‌ره سهرهتایییهكاندایه له رووی بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه، هێشتا تێگه‌یشتن و هۆشیاری میله‌تی ئێمه له‌باره‌ی زۆر له زانسته‌كان له نێوانیشیان نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان زۆر ناته‌واو و سه‌ره‌تایییه و له ئاستێكی نزمدایه و وا ده‌زانن هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی بریتییه له شێتبوون و ئه‌و كه‌سه جێی مه‌ترسییه و ئازاری خه‌ڵك ده‌دات، كه وا نییه.
نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان وه‌ك نه‌خۆشییه بایۆلۆجی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بایۆلۆجی له جه‌سته روو ده‌ده‌ن كه ده‌بنه هۆی ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك نیشانه‌ی ده‌روونی، به‌پێی دوا پۆلێنی پزیشكانی ده‌روونی ئه‌مه‌ریكا كه له 2015 بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 450 جۆر نه‌خۆشیی ده‌روونی ههنو هه‌ریه‌كه‌یان نیشانه و چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه.
*جیاوازی نێوان مرۆڤی ئاسایی و نائاسایی چییه، واته كه‌ی پێویسته سه‌ردانی شاره‌زای ده‌روونی بكرێ؟
كێشه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤی ئاسایی و نائاسایی گه‌وره‌یه، له‌وه‌ته‌ی زانستی ده‌رووناسی و ته‌ندروستی ده‌روونی و زانسته‌كانی تریش هاتوونه‌ته ناو گۆڕه‌پانه‌كه، ئه‌و كێشمه‌كێشه له نێوان ئاسایی و نائاسایی هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئاسایییه، ره‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژئاوایی نائاسایی بێت و به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌نگه هه‌مان شت له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر چه‌مكی ئاسایی و نائاسایی گۆڕاوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر به‌ر له 20-30 ساڵ له هه‌ولێر كه‌سێك تاتۆی له‌سه‌ر باڵی بكردایه و به‌ناو بازاڕدا بسووڕایهتهوه، ده‌گوترا كه ئه‌و كه‌سه ئاسایی نییه، كه‌چی ئێسته به‌شێكی زۆری گه‌نجان تاتۆیان هه‌یه و كه‌سیش ناڵێت ئه‌وان نائاسایین و نه‌خۆشیی ده‌روونیان هه‌یه.
به گشتی له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان كۆمه‌ڵێك پێوه‌رمان هه‌یه هه‌ندێكیان ئامارن، بۆ نموونه كه‌سێكی ئاسایی پێویسته چه‌ند سه‌عات بخه‌وێ، ئه‌گه‌ر له 6-8 سه‌عات بخه‌وی ئاسایییه، به‌ڵام 20 سه‌عات بخه‌وی نائاسایییه،دووه‌م تا چه‌ند كولتوور قبووڵی ده‌كات، سێیه‌م تا چ ئاستێك كار ده‌كاته سه‌ر ژیان و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ئینجا ده‌وروبه‌ری، بۆ نموونه زۆر جار ده‌ڵێین خه‌ڵكێك هه‌یه خه‌مۆكی یان نیشانه‌كانی هه‌یه، زۆر جار به نه‌خۆشی حسێب ناكرێت ئه‌گه‌ر خۆی موعاناتی هه‌بوو و نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ستی پێ بكات یان كاری نه‌كردبێته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی سه‌ر ده‌وامكردن و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی.
پێوه‌رێكی تر ماوه‌ی به‌رده‌وامیی نیشانه‌كانه، بۆ نموونه كه‌سێك یه‌كێكی نزیكی له‌ده‌ست ده‌دات ره‌نگه ماوه‌یه‌ك كاری تێ بكات تا مانگێكیش ئاسایییه، به‌ڵام بێ هۆكار ماوه‌ی دوو تا چوار هه‌فته دڵت تونده و ده‌ستت ئیش ناگرێت و تێكه‌ڵاویت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كه‌م بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یان نائاسایییه، كه‌واته بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاسایی و نائاسایی كۆمه‌ڵێك پێوه‌رمان هه‌یه، بۆ نموونه ده‌ڵێین كه‌سێك فۆبیای هه‌یه، به‌ڵام كاتێك لێی ورد ده‌بینه‌وه فۆبیا نییه و ترسێكی ئاسایییه، هه‌روه‌ها له‌ناو ترس و دڵه‌ڕاوكێش كۆمه‌ڵێك پێوه‌رمان هه‌یه، بۆ خه‌مۆكی و ئالووده‌بوون به‌هه‌مانشێوه، بۆیه له هه‌موو نه‌خۆشی و حاڵه‌تێك پێوه‌ری زانستی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر زیاد و كه‌م بێت، نائاسایییه.
*رۆڵی پزیشك و شاره‌زایانی ده‌روونی و نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌روونی له‌ناو كۆمه‌ڵگه چین؟
پزیشكی ده‌روونی كه‌سێكه كۆلێجی پزیشكی ته‌واو كردووه و دوای چه‌ند ساڵ خوێندن بووه‌ته پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، به‌ڵام زۆر خه‌ڵك هه‌ن ده‌رچووی به‌شی دهروونناسیی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ن و وا ده‌زانرێت ئه‌وان پسپۆڕی ده‌روونین، راستییه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی سایكۆلۆجیسته و ده‌توانێت ببێته پسپۆڕ و خه‌ڵك ببینێت، ده‌بێت كڵینیكهڵ سایكۆلۆجی بێت، واته سایكۆلۆجیای پزیشكی خوێندبێت، كه له كوردستان چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌ممان هه‌یه و له هه‌ولێر یه‌ك دانه‌مان هه‌یه.
ره‌نگه له‌ناو پزیشك كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت، وه‌ك پزیشكانی ده‌روونی زۆرینه‌یان پابه‌ندی ئه‌رك و كاره‌كانی خۆیانن، به‌ڵام ئه‌و پێداویستییانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه كه‌مه، بۆ نموونه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێر كاتی خۆی یه‌كه‌یه‌ك بووه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری و ته‌نیا بۆ پێشوازیكردن له هه‌شت بۆ 10 نه‌خۆش دروست كراوه كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ولێر ئه‌و كاته نه‌گه‌یشتووه‌ته نیو ملیۆن كه‌س، ئێسته بووه‌ته نه‌خۆشخانه و هه‌ر هه‌مان باڵه‌خانه‌ی هه‌یه و هه‌مان ژماره‌ی قهروێڵهكانه، به‌ڵام ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ولێر بووه‌ته ملیۆنێك و 500 هه‌زار.له كاتێكدا پێویسته نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی باخچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت و دوور بێت له شه‌قامی گشتی.
به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له هاوكاریكردنمان، به‌ڵام بینایه‌كه خۆی سه‌قه‌ته و پێویستی به گۆڕانه.
*سیسته‌می ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند سه‌ركه‌وتووه و شوێنی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی تیادا كراوه‌ته‌وه؟
له هه‌موو دنیا شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن یاسای ته‌ندروستی، من نازانم له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو پسۆڕییهك تا چه‌ند ئه‌و ده‌ستووره هه‌یه، وا بزانم ده‌ستووری گشتی كێشه‌ی تیادا هه‌یه و تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، له هه‌موو سیسته‌مێكی ئیداری دوو لایه‌نی زۆر گرنگ هه‌یه له‌وێوه ده‌زانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ته پێشكه‌وتووه یان نا، یه‌كه‌میان له رووی یاسادانانه‌وه و دووه‌م له رووی جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌گه‌ر پشتئه‌ستوور نه‌بێت به ده‌سه‌ڵاتێكی یاسادانان و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، تۆ هه‌ر یاسا ده‌ربكه، ئه‌گه‌ر له جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی كه‌موكوڕی دروست ده‌بێت، به بۆچوونی من له كوردستان هه‌ردووكی كێشه‌ی تێدا هه‌یه.
زۆرجار به‌شێكی ئه‌و كێشانه‌ی له ناو سیسته‌می ته‌ندروستی بۆ پزیشك دروست بووه، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان(په‌رله‌مان) دروستی كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێن و سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنیش بوونه كێشه‌یان بۆ بڕیارێكی ته‌ندروستی دروست كردووه و بڕیارێكیان ده‌ركردووه كه سێبه‌شی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵیدا ناكۆكن، بۆیه ده‌یان یاسا هه‌یه گله‌ییمان لێیان هه‌یه، ههروههابهڵگهیهكی یاسایی تایبه‌ت به ته‌ندروستی ده‌روونی و پزیشكی نییه كه له‌سه‌ری بڕۆین ئه‌گه‌ر پزیشك یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی كرد، ده‌بێت سزاكه‌ی ئه‌وه بێت، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر پزیشك سزاكه‌ی ئه‌وه بێت، كه‌واته یاسایه‌ك له به‌رده‌ست نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت له عێراق یان له په‌رله‌مان ئه‌و كاته كه‌مته‌رخه‌می له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه كه بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ته‌ندروستی ده‌روونییه‌وه هه‌یه، له هه‌موو وڵاتێك شتێك هه‌یه به‌ناوی (یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی) له عێراق ئه‌و یاسایه هه‌یه و له 1982 ده‌رچووه، به‌ڵام كه‌موكوڕی زۆری تێدایه، كه‌چی له كوردستان ئه‌و یاسایه‌مان نییه، پێشتر پێشكه‌شی په‌رله‌مانمان كرد و وابزانم رازیبوون له‌سه‌ری، به‌ڵام پێنج شه‌ش ساڵه كاری پێ ناكرێت و له نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگیراوه، نازانین له په‌رله‌مان نه‌چووه‌ته وه‌زاره‌ت یان له وه‌زاره‌ت بۆ ئێمه نه‌هاتووه، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتاران گوتیان ئه‌و یاسایه ده‌رچووه و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه.
*ئاماری سه‌ردانی نه‌خۆشیی ده‌روونی له ماوه‌ی رابردوو چۆنه؟
به‌پێی ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی 2018 بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی شاری هه‌ولێریان كردووه، پێنج هه‌زار و 528 كه‌سن كه سه‌ردانی به‌شی راوێژكاریان كردووه، هه‌زار و 164 كه‌سیان منداڵبوون، له به‌شی درێژخایه‌ن 256 كه‌س بینراون و له به‌شی كورتخایه‌ن 125 كه‌س، له‌ناو نه‌خۆشییه‌كانیش هه‌موو جۆرێكی تێدایه له سووك بۆ توند كه له رێی دادگهوهخهوێنراوه و تاوانی ئه‌نجام داوه و ئێسته له‌ژێر چاره‌سه‌ریدایه.
*تا چه‌ند راگه‌یاندنه‌كان هاوكاری كاری ئێوه‌ن وه‌ك شاره‌زای ده‌روونی له كاریگه‌ری نه‌رێنی یان ئه‌رێنی بۆ سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك؟
كاتێك بابه‌ته‌كه پیشه‌یییه، گله‌یی زۆرمان له راگه‌یاندنه‌كان هه‌یه، راسته میدیای ئازاد هه‌یه، به‌ڵام بۆ هه‌موو شتێك پره‌نسیپی ئیشكردن هه‌یه، بۆیه میدیا چه‌ند ئازاد بێت، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی هه‌بێت، یه‌كێك له‌وانه له‌به‌رچاوگرتنی مافی نه‌خۆشه كه به‌شێك له میدیاكانی كوردی بۆ سه‌بقی خه‌به‌ر بیری ده‌چێته‌وه كه زیان به‌و نه‌خۆشه ده‌گه‌یه‌نێت، تۆ دێیت له ته‌له‌ڤزیۆن كه‌سێكی نه‌خۆشی ده‌روونی یان ئالووده‌بوو یان ده‌ستدرێژی كراوه سه‌ر،پێشان ده‌ده‌یت، ئه‌و كه‌سه له‌ناو كۆمه‌ڵگه تانه‌ی لێ ده‌درێت، بۆیه زۆرجار راگه‌یاندن له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، كێشه‌ی گه‌وره‌تر دروست ده‌كات.
دواتر له هه‌موو میدیای دنیا سه‌رده‌می پسپۆڕییه، واته پێویست به بوونی فلته‌ری پسپۆڕ هه‌یه بۆ هه‌واڵه‌كان، كه ره‌نگه یه‌ك دوو كه‌ناڵ راوێژكاری ته‌ندروستییان هه‌بێت، به‌ڵام له‌و كه‌ناڵانه‌یش چه‌ند هه‌واڵێك ده‌بینین كه سه‌یرن و به‌ڵگه‌یه كه كه‌سێكی شاره‌زا له‌و كه‌ناڵه نییه. كه‌ناڵه گه‌وره‌كان پێویسته راوێژكاری یاسایی و سیاسی و پزیشكیان هه‌بێت، دواتر راگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێك بابه‌ت زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن كه وا نییه و وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی تر هه‌مان شت بكات، بۆ نموونه كه‌سێك خۆی ده‌كوژێت چونكه دانه‌مه‌زراوه، ئه‌مه ره‌نگه ببێته مۆدێل كه هه‌ر گه‌نجێك دانه‌مه‌زرا خۆی بكوژێت. پێویسته له‌بری ئه‌وه باسی چاره‌سه‌ر بكه‌یت و قسه له‌گه‌ڵ شاره‌زایان بكه‌یت.
*كێشه‌ی ئالووده‌بوون تا چه‌ند له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵاو بووه‌ته‌وه؟
راگه‌یاندنی كوردی زۆر كه‌م له‌سه‌ر ئالووده‌بوون كار ده‌كات، له رۆژانی رابردوو ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندنم جووڵاندووه كه پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و رێژه‌ی خه‌وتن له نه‌خۆشخانه به‌هۆی ئالووده‌بوون زیادی كردووه و هه‌موو چایخانه‌یه‌ك پێنج تا شه‌ش ئالووده‌بوو و له هه‌موو كۆڵانێك 15 ئالووده‌بووی لێیه، ئێمه داتامان لایه و زانیاریمان هه‌یه له رێی ئاسایش و داتاكانی خۆیشمان، كه‌چی راگه‌یاندنی كوردی كه‌متر ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌رخستووه.
من له بابه‌تی ئالووده‌بوون زه‌نگی مه‌ترسیم لێداوه و ده‌زگه پێوهندیدارهكانیشمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، راپۆرتێكی زانستی دوورودرێژم له‌به‌رده‌سته و له‌م چه‌ند رۆژه ته‌واوی ده‌كه‌م، وێنه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی و ره‌نگه له‌و رێیهیشهوه بگات به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه وه‌ك شاره‌زایه‌كی ده‌روونی و سه‌رۆكی به‌شی ئالووده‌بوون و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی هه‌ولێر، مه‌ترسییه‌كانی خۆم له‌و راپۆرته ده‌خه‌مه روو.
له راپۆرته‌كه باسم كردووه كه مه‌ترسییه‌كان له‌كوێدان و گه‌یشتوونه‌ته كوێ، به‌ڵێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی كه ئێمه ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرین و زه‌نگی مه‌ترسی لێبده‌ین و بابه‌ته‌كه‌یش ته‌نیا نێرگه‌له نییه، به‌ڵكو ماده‌ی كریستاڵه كه ئێسته له كوردستان زۆر باوه و به‌كار دێت كه له‌سه‌ر ئاستی دنیا دووه‌م زۆرترین ماده‌ی هۆشبه‌ره كه به‌كار ده‌هێنرێت له دوای حه‌شیش، كریستاڵ زۆر به‌كاردێت و یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی هه‌مانه، وڵاتێكی وه‌ك ئێران كریستاڵی زۆر تێدا به‌كار ده‌هێنرێت و لێیشی دروست ده‌كرێت و دێته كوردستان و كه‌م رۆژ هه‌یه له نۆرینگه‌كه‌ی خۆم ئالوودهبوویهك به كریستاڵ نه‌بینم.
ماوه‌یه‌ك رامانگه‌یاند كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌توانین كه‌یسه‌كانی كریستاڵ وه‌ربگرین، وای لێ هات نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پڕ بوو، بۆیه رامانگرت، چونكه شوێنمان نییه و ته‌نیا ده‌توانین پێشوازی له نه‌خۆشی تری ده‌روونی بكه‌ین، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه زه‌نگی مه‌ترسی له به‌رانبه‌ر ئالووده‌بوون لێ بدرێت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و ئه‌وانه‌ی گرنگی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، ده‌ستبه‌كار بن. چونكه كورد به‌رگه‌ی كێشه‌یه‌كی ئه‌وا گه‌وره ناگرێت ئه‌گه‌ر سبه‌ی بڵاو ببێته‌وه.
پێم وایه ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ست بێت یان نا، هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و كێشه‌یه بێنێته ناو كوردستان، چونكه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه ئه‌و لێدوانه‌ی له نه‌خۆشه‌كانی خۆم وه‌رمگرتووه، چه‌ند به ئاسانی ئه‌و ماده‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت، پێشتر خه‌ڵك له‌سه‌ر حه‌بی تراماڵ ئالووده بوو، ئێسته نه‌خۆشه‌كان ده‌ڵێن كرستاڵمان ئاسانتر ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌مه بابه‌تێكه ده‌بێت هه‌موو ده‌زگه‌كانی راگهیاندنلهسهری بوه‌ستن، چونكه كێشه‌ی ئالووده‌بوون وه‌ك درزێكه له خانوویه‌كی قوڕ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌یڕووخێنێت، ئه‌و بابه‌ته له ژێره‌وه له كۆڵان و كافتریا و كه‌لاوه و ماڵه تاریكه‌كان ده‌كرێت و گه‌نجێك گه‌نجیتر فێر ده‌كات تا وای لێ دێت خۆمان له به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بینینه‌وه.
*كاریگه‌ری داعش و خراپیی دۆخی ئابووری بۆسه‌ر سه‌هه‌ڵدانی توندوتیژی چییه؟
له كاتی جه‌نگ و ته‌نگژه‌كان نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان دیار ناكه‌ون، به‌ڵام كه جه‌نگ ته‌واو ده‌بێت، كاریگه‌رییه‌كانی دیار ده‌كه‌وێت و ئه‌وكات نیشانه ده‌روونییه‌كان دیار ده‌كه‌ون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاره‌ساتی شنگال رووی دا كه ئێسته ده‌رده‌كه‌وێت زۆرینه‌ی پیاو و ژنی شنگال كێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه و پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه.
ته‌نیا جه‌نگی داعش نییه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتووه هه‌موو ئه‌وانه تاكێك دروست ده‌كه‌ن كه سه‌قامگیر نه‌بێت، ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه نییه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، كه سترێس دروست بوو میله‌تێكی ده‌مارگیر و به‌رگه نه‌گرتوو دروست ده‌بێت كه ئه‌وه له شه‌قام و له گفتوگۆكان دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی روویان دا كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه و تا ئاینده‌یه‌كی دوور به‌رده‌وام ده‌بن،بۆیه پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه، هیوادارم نه‌وه‌كانی نوێ به‌و كاره‌ساتانه‌ی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بن.