له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا تمه‌ن زیاتر له نیوه‌ی به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه و ئه‌مه‌ش كاسبكارانی بازاڕی دراوی سلێمانیی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه به تمه‌ن ده‌كه‌ن، تووشی زیانێكی زۆر كردووه. ژماره‌یه‌كیان به سه‌دان هه‌زار دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه و به ته‌واوی مایه‌پووچ بوون.
كاتێك له سلێمانی ده‌چیته نێو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، ده‌ستبه‌جێ هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه به به تمه‌نه‌وه ده‌كه‌ن، دڵه‌ڕاوكێی زیاتریان پێوه دیاره و پێده‌چێت له دابه‌زینی نرخی تمه‌ن زیانیان به‌ركه‌وتبێت. له بازاڕه‌كه‌دا هه‌مووان له ده‌وری محه‌جه‌ره‌یه‌ك كۆ بووبوونه‌وه كه به بۆرسه‌ی بازاڕه‌كه ناسراوه، هه‌ریه‌ك هاواری ده‌كرد هێنده تمه‌نه‌م ده‌وێت به‌و نرخه، یه‌كێكی تریش به نرخێكی تر هاواری ده‌كرد، چوومه لای پیاوێك كه قاتی كوردی له‌به‌ردابوو پرسیاری دۆخی بازاڕه‌كه‌م لێی كرد و گوتی هیچ باش نیم، ئه‌و زیانی له داشكانی تمه‌نی پێ كه‌وتبوو و ئاماده نه‌بوو قسه‌ی زیاتر بڵێت.
كه‌سێكی تر له‌وێ راوه‌ستابوو كه ته‌مه‌نی 33 ساڵ ده‌بوو، ئه‌ویش كه له دابه‌زینی تمه‌ن زیانێكی زۆری بینیبوو، به مه‌رجی ئاشكرانه‌كردنی ناوه‌كه‌ی ئاماده بوو قسه بۆ "وشه" بكات. ئه‌و گوتی له ماوه‌یه‌كی كورتدا یه‌ك ملیار تمه‌ن زیانم به‌ركه‌وتووه كه ده‌كاته نزیك به 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و ده‌ڵێت، پێش دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، تمه‌نی به شه‌ش هه‌زار له بری هه‌ر دۆلارێك كڕیوه، به‌ڵام ئێسته نرخه‌كه‌ی بۆ سه‌رووی 11 هه‌زار دابه‌زیوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئه‌و زیانه زۆره ببینم.
یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی كه زیانێكی به به‌های 130 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كردبوو و گوتی، له‌وه‌ته‌ی كاری ئاڵوگۆڕی تمه‌ن ده‌كات هیچ كاتێك هێنده زیانی نه‌كردووه. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه زیانه‌كه بۆ كه‌سێك و دوو كه‌س نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌مووانی گرته‌وه، هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێكیش قازانجیان كرد، ئه‌گه‌ر پێشتر قازانجێكی زۆرت نه‌كردبێت كه زیانه‌كه‌ت زۆر له‌سه‌ر نه‌كه‌وێت، قورسه بتوانی به‌رده‌وام بی.
حاجی سه‌لام كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری بازاڕه‌كه‌یه بۆ "وشه" گوتی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری تمه‌نیان ده‌كرد له بازاڕه‌كه، به پێی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی خۆیان زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه‌س هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیانی كردووه، له 100 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌ندێكیشیان به ته‌واوی مایه‌پووچ بوون.
ئه‌و ده‌ڵێت "منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه به‌پێی قه‌باره‌ی خۆم زیانم كردووه له دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، به‌ڵام زیانه‌كه‌ی هێنده زۆر نه‌بووه كاریگه‌ریم له‌سه‌ر دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری حه‌واڵه ده‌كه‌م، كڕیاریشم هه‌بووه زیانی زۆركردووه له سه‌رووی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌نیا له حه‌واڵه‌دا."
ده‌وران ئه‌نوه‌ر پارێزه‌ری بازاڕی ئاڵوگۆڕی تمه‌ن له سلێمانی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كه‌سانێك زیانێكی زۆریان كردووه و به یه‌كجاری بازاڕه‌كه‌یان به‌جێ هێشت، كه‌سی وا هه‌بوو له ماوه‌ی ته‌نیا كه‌متر له یه‌ك مانگدا مایه‌پووچ بوو.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له بازاڕه‌كه مایه‌پووچ بوو و ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، بڕی 23 ملیار تمه‌نی پێبووه كه به شه‌ش هه‌زاری كڕیوه، كه‌م نین ئه‌وانه‌ش كه مایه‌پووچ بوون به‌ڵام نا‌وێرن خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
"كه‌سانێك هه‌بوون له بازاڕه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بن له ئێران چی ده‌گوزه‌رێت و به‌های تمه‌ن چی لێ دێت، تمه‌نێكی زۆریان كڕی، به‌ڵام دواجار كه تمه‌ن زیاتر دابه‌زی كه بۆ 100 دۆلار به‌رانبه‌ر بوو به یه‌ك ملیۆن و 150 هه‌زار تمه‌ن، وایكرد زیانێكی زۆر بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان تمه‌نیان بۆ ئه‌وه كڕیبوو قازانج بكه‌ن." پارێزه‌ره‌كه وای گوت.
به‌گوته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره ئه‌وانه‌ی زیانیان كرد كاسبكاری دیاری ناو بازاڕه‌كه بوون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیییان كرد له كڕین و ئاڵوگۆڕی تمه‌ن، ئه‌وانه‌ی زیانه‌كه‌یان زۆر نه‌بوو، زوو خۆیان گرته‌وه و ئێسته‌ش رۆژانه خه‌ڵكێك له دابه‌زینی تمه‌ن زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
وشه/ سلێمانی- هۆشیار عه‌لی