گۆڕان: ئێران فریا بكه‌وێت وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕابردوو یه‌كێتى سه‌رده‌خات
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌وڵى گرنگیدانى زیاتر به پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌یشى كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، یه‌كێتى داواى له‌و وڵاته كردووه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش هاوكارییان بكات تا بتاوانن ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانى كوردستان زیاد بكه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ڕابردوو، یه‌كێتى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كان له سلێمانى به ئاشكرا ڕایان گه‌یاند، ئێران ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانى ده‌نگدانى هاك كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتى به‌كار هێنراونه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌رپرسێكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و قسه‌یه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێران پێى خۆش بێت یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردن بیباته‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته سه‌ردان و هاوئاهه‌نگییه‌كانى نێوان ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامى هه‌یه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" یه‌كێتى هێشتا مه‌ترسى له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوول هه‌یه و ده‌یه‌وێ له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێ كه ئه‌وه خواستى ئێرانیشه، به‌ڵام به بڕواى به‌شێك له چاودێران ئه‌وه پێوه‌ندى به ئاشكرابوونى ساخته‌كارییه‌كانى ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار هه‌یه.
"وشه" زانیویه‌تى، هه‌فته‌ى ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى و یاریده‌ده‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه چووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى ناو یه‌كێتى له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه، پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ى گوت، ئاغای ئه‌سه‌دی یاریده‌ده‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و حزبه تاوتوێ كردووه و پێوه‌ندییه له مێژینه‌كانی هه‌ردوولا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنراوه، هاوكات به‌گرنگییه‌وه هه‌دوولا هاوڕا بوون له داهاتوودا بره‌وی زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بدرێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه هێماى بۆ كردووه، به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داواى هاوكارییان له ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى په‌رله‌مانى كوردستانیش هاوكارییان بكات و بڕیاریش دراوه له‌وباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى فراوانتر بكرێت. به‌ڵام شانده‌كه‌ى ئێران ڕایان وابووه یه‌كێتى فشار دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت تا به ته‌واوى كێشه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه كۆتایى دێت. ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه ئێران له‌م كاته‌دا ئاماده نییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایارى ڕابردوو هاوكارى یه‌كێتى بكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى حزبه ناڕازییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد.
له‌باره‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ئێران و یه‌كێتى رێواس فایه‌ق ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ "وشه" گوتى، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى ئاشكرا و ڕوونم له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئێران حه‌ز بكات هێزێكى دیاریكراوى وه‌ك یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوو بێت و توركیایش حه‌ز بكات هێزێكى تر سه‌ركه‌وتوو بێ.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و ئاره‌زووه له‌ناو حزبى كوردیش هه‌یه، ڕه‌نگه حزبى كوردى هه‌بێت حه‌ز بكات كۆمارییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوه‌ردانیان له‌وێ نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه سه‌ركردایه‌تییه‌ى یه‌كێتى وه‌ڵامى ئه‌و لایه‌نانه ده‌داته‌وه كه ڕایان گه‌یاندبوو یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردن به هاوكارى ئێران كورسییه‌كانى زیاد كردووه و له‌وباره‌یه‌وه گوتى، هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یش بوون پێش هه‌ڵبژاردن ده‌یانگوت وڵاتانى هه‌رێمایه‌تى ده‌ستیان له یه‌كێتى و پارتى به‌رداوه و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنى شكستى یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت.
به‌ڵام ڕێواس فایه‌ق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، پێشبینى كراوه كه ئێران ئاره‌زوو ده‌كات یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردن بیباته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زانیارى هه‌یه كه ئێران له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوكارى یه‌كێتى ده‌كات.
چالاكى موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ "وشه" گوتى، وڵاتانى دراوسێ كه هه‌ندێك حزب لێره پشتیان پێ به‌ستوون، بارودۆخیان له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و دواى دزینى ده‌نگى لایه‌نه‌كانیش پێوه‌ندى ئه‌و حزبه و وڵاتان به‌ڕوونى ده‌ركه‌وت.
موهه‌ندیس له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، زانیارى هه‌یه كه ئێران له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوكارى یه‌كێتى ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره بۆ هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوول پێ ناچێت ئێران فریا بكه‌وێت هاوكارى یه‌كێتى بكات.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران به‌هۆى كێشه ناوخۆیییه‌كانى فریا بكه‌وێت، ئه‌وه ئه‌مجاره‌یش هاوكارى یه‌كێتى ده‌كات، چونكه یه‌كێتى هێزێكى وابه‌سته‌یه به سیاسه‌ته‌كانى ئێرانه‌وه.