خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی كفری له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به لێشاوو ناوچه‌كه‌یان به‌جێ دیڵن و ڕوو له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن، هۆكاری كۆچی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچایه‌ی بۆ خراپی كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی ئاژه‌ڵداران ده‌گه‌رێته‌وه.
تانیا حه‌سه‌ن، هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی كفریه، یه‌كێكه له و كه‌سانه‌ی شارۆكه‌ی به‌جێهێشتووه بۆ "وشه" باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و خێزانانه‌ی نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه به‌رده‌وام به ڕێگه‌ی شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه‌ن، ناشكرێ خه‌ڵكی به ڕێگه‌ی ئه‌و شاره‌وانه‌وه بێت.
گوتیشی، زۆرێك له خێزانه‌كان مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیانیان له كاتی هاتووچۆ به‌هۆی یه‌ك سایدی ڕێگاوبانه‌كان.
جه‌وهه‌ر هیدایه‌ت، ئه‌ندامی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی جووتیاران و هه‌روه‌زیه‌كانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئاژه‌ڵدارانی سنووری شارۆكه‌ی كفری مه‌ترسیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیان هه‌یه به‌هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باران، به‌ده‌ر له‌وه‌یش كشتوكالێ ناوچه‌كه له مه‌ترسیدایه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئاوی باراناوی دۆڵ و شیوه‌كان نه‌ماوه، بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵی ئاژه‌ڵداران، ئه‌وه‌یش بۆته هۆكاری درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی ناوچه‌كه.
لای خۆشیه‌وه، جه‌لال نوری، قایمقامی شارۆكه‌ی كفری له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی 150 ماڵبات شارۆكه‌ی كفریان به‌جێهێشتووه، ئه‌وه‌یش به‌دواداچوونمان بۆی كردووه و له‌سه‌ری وه‌ستاوین.
گوتیشی، به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی ناوچه‌كه به‌جێ دێڵن به‌هۆی پێشكه‌وتنی كه‌رتی ته‌ندروستی له شاره‌گه‌وره‌كان به به‌راورد به كفری ده‌چنه ئه‌و شارانه، هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ش ئاژه‌ڵداران و بۆپاراستنی ئاژه‌له‌كانیان ڕووله‌ناوچه‌ی كوێستانی ده‌كه‌ن.
قایمقامی شارۆكه‌ی كفری هیوای خواست، حكوومه‌تی هه‌رێم ئاوڕی ڕژد له ناوچه‌كه بداته‌وه و ته‌واوی كه‌رته‌كان پێش بخرێن، چونكه كفری شارێكی دێرینی كوردستانه و شوێنه‌كه‌یشی كه ده‌كه‌وێته نێوان چه‌قی گه‌رمیان و كه‌ركووكه‌وه شوێنێكی ستراتیژیه له ڕووی جوگرافیه‌وه.
به‌پێی به دواداچوونی وردی "وشه" شارۆكه‌ی كفری ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و ڕۆژانه 25 هه‌زار به‌رمیل له گوندی حه‌سیره‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵای سه‌ربه شارۆكه‌ی كفری ده‌رده‌هێنرێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی