به‌ ڤیدیۆ.. هەردی سەلامی نوێترین کلیپی بڵاو کردەوە

:: PM:12:16:17/08/2018 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد "هەردی سەلامی"، نوێترین کلیپی بەناوی "لێم ببورە" بڵاو کردەوە.

کلیپی "لێم ببورە"، هۆنراوە و ئاوازی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" خۆیەتی، ئامادەکردنی زانیار فەتاحە، و گۆران ساڵح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، موزیک و ئەڕەنجمێنتی ئەفشین شوکرییە، عەلی شەریفزادە کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجام داوە، لە ستۆدیۆی میترۆنۆم تۆمارکردنی دەنگی بۆ کراوە.

هەردی لە ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەرێك دەرکەوتووە و دواتر دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەند گۆرانیی و کلیپە.



وشە - محەمەد میران