فڕۆكه‌كانى تورکیا به چڕى بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل و شاره‌دێى وەرتێ و قەسرێ دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 17ى ئاب، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی بۆرکریسکانی بناری قەندیل و زینی وەرتێ و کەڵەکێ باڵەییانی کرد.
بۆردومانی هه‌ندێك له‌و ناوچانه له‌كاتێكدا كراوه كه ژمارەیەکی زۆری ڕەوەند لەوێ نیشتەجێن و بۆردومانەکە لە نزیک ڕەشماڵی رەوەندەکانەوە بووە، لە سنوری شاره‌دێى قەسرێیش بۆردومانی چیای کەڵەکێ باڵەیان لەدۆڵی باڵەییان كراوه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه ئاگرێكى گه‌وره لە شاخی گۆڕەبۆتی نزیك ناحیەی وەرتێ كەوتووەتەوە.
ئەم بۆردومانە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر چواری عه‌سر لە دەشتی ئێنزێ لەبناری قەندیل ئاهەنگێک بۆیادی 15ی تەباخ بەڕێوەبچێت.
ماوه‌یه‌كه فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ناوچه سنوورییەكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی چیای قه‌ندیل بۆمباران ده‌كه‌ن، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌داوا له په‌كه‌كه كراوه ئەو ناوچانە جێ بهێڵن کە گوندنشینانی لێیە به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاڕەکان زیان بە گوند و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دەگەیەنێت، تا ئێسته‌یش چه‌ندان خه‌ڵكی سڤیلی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و بوونه‌ته‌قوربانی.