توركیا و ئه‌ڵمانیا لەبارەی سزاكانی ئەمەریكاوه گفتوگۆیان كرد

:: PM:01:00:17/08/2018 ‌
له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا، "به‌رات ئاڵبایراك" و وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا، "ئۆڵاف شۆڵتس" تاوتوێی بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان كرد كه‌ دژ به‌ ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر. 

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌ر دوو وڵاتیش هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ست كردن به‌ كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له‌ پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، ئاڵبایراك و شۆڵتس باسیان له‌ بڕیاره‌كانی سزای ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كرد كه‌ دژ به‌ ئابووریی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر.

هه‌روه‌ها ئاڵبایراك و شۆڵتس هاوڕابوون له‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌ كاری هاوبه‌ش بۆ هه‌نگاونان له‌ پێناو به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا تیشكیشی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئاڵبایراك و شۆڵتس دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكی كاری شانده‌كانی وه‌زاره‌تی هه‌ردوو وڵات، هاوكات رێككه‌وتن له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌ 21 ئه‌یلوولدا له‌ به‌رلین.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ پێنجشەم "ستیڤن منوچین"، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران رای گەیاند، كە ئەگەر توركیا قەشە ئەندرۆ برانسن بە پەلە ئازاد نەكات، ئەوە پلانی سەپاندنی سزای زیاتریان بۆ سەر ئەو وڵاتە هەیە.

گرتنی قەشە ئەمەریكییەكە لە توركیا بە تۆمەتی دەستهەبوونی لە كودەتای 15ی تەمووز/یۆلیۆی 2016، پێوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە تەواوی بەرەو خراپی بردووە، ئەمەریكا هەڕەشەی سزای قورستر دەكات، بەتایبەتی سزادانی بانكەكانی توركیا كە مامەڵە و پێوەندییان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.


وشە - محەمەد میران