یەکەم نەتەوە کە ئەڵقەی داھێنا کێ بوون؟

:: PM:05:47:17/08/2018 ‌

ئەڵقە نیشانەیەکی زۆر سادە و ساکارە بۆ ناسینەوەی ئەو کەسەی کە ھاوسەرگیری کردوە یاخود نا، لە کۆندا چەندەھا نەتەوە ئەم کلتوورەیان گواستووه‌تەوە بە درێژایی چەندان سەدە لەمە و پێش ھەتا كو ئێسته‌ بووە بە کلتوورێکی بنەڕەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوادا.

ئەورووپییەکان دوای ساڵی 900ى میلادی ئەڵقەیان بەکار ھێناوە و پاشان لە دنیادا بڵاو بووه‌تەوە کە ئەڵقەیەکی بچووک بووەتە نیشانەی خۆشەویستی و ڕێز و وەفا لە نێوان دوو خۆشەویستدا.

ئەڵقەی ھاوسەرگیری لە پەنجەی دووەمی دەستی چەپ دادەنرێت، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بیر و باوەڕەی کە لای ئیغریقیەکان ھەبووە کە ئەو پەنجەیە بەستراوە بە کورترین مولوولەی خوێن لە دڵەوە،  لە لەپی دەستەوە درێژ دەبێتەوە ھەتاكو  دڵ.

یەکەم نەتەوە کە ئەڵقەی داھێنا کێ بوو؟

* لەنێوان داھێنەرەکاندا یەکەمین نەتەوە کە ئەڵقەیان داھێنا ڕۆمانییەکان بوون، کە لەو سەردەمەدا لە ئاسن درووستیان دەکرد، ھەروەھا میسڕییەکان بە یەکەم نەتەوە دادەنرێن کە ئەڵقەیان لە زێڕ درووست کردووە.

* داھێنەرەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە چیرۆکی ئەڵقەی ھاوسەرگیری لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ فیرعەونیەکان، کە بە ھەزارەھا ساڵ لەمەو پێش ئەو کلتوورەیان داھێناوە، بە شێوەیەک کە وێنەی ئەڵقەی ھاوسەرگیری لە شوێنەوارە کۆنەکاندا دۆزراوەتەوە، وە دەرکەوتووە کە میسڕیە کۆنەکان ئەڵقەیان ھەڵبژاردوە بۆ ھاوسەرگیری  لەبەر ئەوەی مانای ئەڵقە و بازنە بە واتای مانەوە و ھەتا ھەتایی دێت و ھاوسەرگیری بە مانای پێکەوە بەستنەوەی ڕۆحی و ھەتا ھەتایی دێت.

* چیرۆکی ئەڵقەی ھاوسەرگیری لای ئیغریقیەکان لە دوای فیرعەونیەکان دەرکەوتووە، لە عادەتێکی کۆنی ھاوسەرگیریەوە وەرگیراوە، کە دەستی کوڕەکە دەخرێتە ناو دەستی ئەو کچەی دەیھێنێت و بە کەلەپچەیەکی ئاسن دەبەسترێن بەیەکەوە کاتێک کچەکە لەماڵی باوكی دێتە دەرەوە و کوڕەکە وەک سوارەیەک بە سواری ئەسپەوە دەڕوات و کچەکەیش بە پێ بە تەنیشتی یان بە دوایدا دەڕوات بەو زنجیرەی دەستی ھەتا دەگاتە ماڵی ھاوسەرەکەی ئەگەر چەند دووریش بێت.

* لە نێوان داھێنەرانی تردا دەڵێن ئەڵقەی ھاوسەرگیری ئەرشیدیوق ماکسیمۆسی ئوستوڕاڵی پێشکەشی ھاوسەرەکەی کردووە لە ساڵی 1477ى زاینى، ھەروەھا کەنیسەی کاسۆلۆکی پەیڕەوی کردووە لە ڕێوڕەسمی ھاوسەرگیریدا.

* لە ناو ئێرلاندیەکاندا یەکەم ئەڵقەی ھاوسەرگیری ڕیشار جوێسی ئێرلەندی پێشکەشی ھاوسەرەکەی کردووە دوای ئەوەی کە ھاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە لە تورکیا، کاتێک کە فڕێندراوە لە شەوی ھاوسەرگیریاندا لەلایەن کۆمەڵێک دزەوە کە لە تورکیا فرۆشتویانە بە یەکێک لە بازرگانەکانی کە خشڵ دروست دەکات، دوای ئەوەی زۆر بەمە بێتاقەت دەبێت و بەردەوام بیر لە ھاوسەرەکەی دەکاتەوە بڕیار دەدات بە دروست کردنی ئەڵقەیەک بۆی بۆ دەربڕینی ئەوەی کە بەیەکیانەوە ببەستێت ھەتا ھەتایە، و ڕۆژی ئاھەنگەکەیان لە دەستی بکات، کاتێک کە بازرگانەکە بەمە دەزانێت بەزەیی پێیدا دێتەوە و بەرەڵای دەکات بگەڕێتەوە بۆ لای خۆشەویستەکەی لە ئێرلەندا.


وشە - محەمەد میران