به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن به توێژى گه‌نجان، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى 17ى ئاب، سه‌عات 4:30 پێشبركێیه‌كى مه‌له‌وانى و ماڕاسۆن له گه‌لى باڵنداى سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێ و له‌سه‌ر ڕووبارى "ئاڤا شین" ئه‌نجامدا كه تێدا نزیكه‌ى 60 گه‌نج به‌شداربوون.
یونس چێى له ناوه‌ندى پێگه‌یاندنى لاوانى كومه‌ڵگاى سیریێ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى توێژى گه‌نجان، ئه‌وان هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كى تایبه‌ت به پێشبڕكێ مه‌له‌وانى و ماڕاسۆن بو گه‌نجانى سنوورى شاره‌دیێ شێلادزێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى له گه‌لى باڵنده و سه‌ر رووبار‌ى ئاڤا شین.
گوتیشى، "له‌م پێشبڕكێیه‌دا سێ جۆره مه‌له‌وانى وماڕاسۆنێك به‌رێوه‌چوون كه ئه‌وانیش مه‌له‌وانى 5م و مه‌له‌وانى 200م، و خۆ نقووم كردن بو نێو ڕووبار و هه‌روه‌ها ماڕاسۆنێك به درێژى 10 كم، و له كۆتایى دا خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌شكران".
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى