سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ماڕ حه‌كیم ئاشكرای كرد، شاندێك له به‌غداوه كه له پێنج لایه‌نی سیاسی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆ پێكهاتوون، به‌منزیكانه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ڕاگه‌یاندن و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی.
محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی سه‌ركرده له ڕه‌وتی حیكمه له
لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، پرۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی گه‌یشتووه‌ته دوا قۆناغ و بڕیاره به‌منزیكانه شاندێكی حیكمه و سائیروون و نه‌سڕ و وه‌ته‌نییه و هاوپه‌یمانی قیوای عێراقی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی گفتوگۆ ده‌كرێ، تا ئه‌وانیش بێنه ناو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی كه ئه‌و پێنج لایه‌نه به‌نیازن له داهاتوویه‌كی نزیك ڕایبگه‌یه‌نن، هاوكات له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحییه‌كانیش گفتوگۆ ده‌كرێت.
ئامانجی سه‌ره‌كی شانده‌كه دانوستاندنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و دروستكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق.
بڕیاره دوای جه‌ژنی قوربان دادگای باڵای فیدرالی له عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات، لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌یانه‌وێ بۆ دوای جه‌ژن گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه، تا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی و فراكسیۆن له په‌رله‌مان دروست بكه‌ن.