له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى هه‌فته‌ى رابردوو له باشوورى هیند، 324 كه‌س بوونه قوربانى و 310 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ویلایه‌تى كیرالاى باشوورى هیند به‌ر شه‌پۆلی بارانێكى زۆر كه‌وتووه و له ئه‌نجامدا لافاو له ناوچه‌كه‌ی داوه، جیا له زیانه مادییه‌كان، زیانێكى زۆرى گیانى به‌ر دانیشتووانى ناوچه‌كه كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له مردنى 164 كه‌س ده‌كرا، به‌ڵام ئێواره‌ى دوێنى بینارایى فیجایان سه‌رۆكى حكوومه‌تى ویلایه‌تى كیرالا لافاوه‌كه‌ى به خراپترین رووداوى 100 ساڵى رابردوو وه‌سف كردووه و ئاشكراى كردووه 324 كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
به‌رپرسانى هیند به ئاژانسى
فڕانس پرێسیان گوتووه، تا ئێسته 310 هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامى لافاوه‌كه زێدى خۆیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه گوتوویانه 30 فڕۆكه و 320 به‌له‌میان بۆ گه‌ڕان به‌دواى كه‌سه ونبووه‌كان ته‌رخان كردووه، دووپاتى ئه‌وه‌شیان كردووه‌ته‌وه كه ئاواره‌كان له بارودۆخێكى خراپ‌دا ده‌ژین و بێ خۆراك و شوێنى حه‌وانه‌وه‌ن.
تا ئێسته‌ش 6 هه‌زار كه‌س له هه‌ندێكى شوێنى هه‌رێمه‌كه به‌هۆى لافاوه‌وه گیریان خواردووه.
هه‌رێمى كیرالا ده‌كه‌وێته باشوورى هیند و به ناوچه‌یه‌كى گرنگى گه‌شتیاریى داده‌نرێت.