دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی و دیارنه‌مانی له شاشه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن و ناو میدیاكان، دكتۆره به‌لقیسی گۆرانیبێژ كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه، كه له كلیپه‌كه‌یدا وه‌ك گه‌نجێك ڕه‌فتار ده‌كات و ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هێشتا دڵی ته‌ڕه.
دوێنێ هه‌ینی له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری كلیپه‌كه‌ی دكتۆره به‌لقیس، له ماڵپه‌ڕی یوتوب كلیپه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه و له‌ناو هه‌وادارانیدا ده‌نگی دایه‌وه.
"باسی تۆ" ناوی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی دكتۆره به‌لقیسه كه له هۆنراوه‌ی دینا، ئاواز و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر، دابه‌شكردنی موزیكی ئاریۆس، ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میله.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی، دكتۆره به‌لقیس به "وشه"ی گوت: "ئه‌م گۆرانییه دوا به‌رهه‌می هونه‌ریم نییه، من وه‌ك جاران دڵم ته‌ڕه و هه‌ر واش ده‌مێنمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێتر و زیاتر بن لێم".
دكتۆره به‌لقیس دۆسكی له‌دایكبووی ساڵی 1953یه، به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له به‌غدا به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1965 یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی "وه‌ره بابڕۆین" له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵی 2002 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئێسته له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌پاڵ كاره هونه‌رییه‌كانی سه‌رقاڵی پیشه‌ی سه‌ره‌كی ڕۆژانه‌یه‌تی و مامۆستایه له‌كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و وانه‌ی هونه‌ر ده‌ڵێته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی