كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژن له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بخوێنه‌وه‌

:: AM:11:17:18/08/2018 ‌

ماڵپه‌ڕێكی جیهانی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای دنیا، پله‌ی گه‌رمای رۆژانی جه‌ژنی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو پله‌ی گه‌رما له‌و چوار ڕۆژه‌ی جه‌ژنی قورباندا ده‌گۆڕێت.

ماڵپه‌ڕی accuweather تایبه‌ت به‌ پله‌ی گه‌رمی جیهانیی، پله‌ی گه‌رمی ڕۆژه‌كانی جه‌ژنی قوربانی له‌ كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ پێشبینی كردووه‌:

یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن سێشه‌م: 
هه‌ولێر: 42، سلێمانی: 41، دهۆك: 39، كه‌ركووك: 43

دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن چوارشه‌م: 
هه‌ولێر: 42، سلێمانی: 42، دهۆك: 40، كه‌ركووك: 44

سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژن پێنجشه‌م:
هه‌ولێر: 43، سلێمانی: 42، دهۆك: 41، كه‌ركووك: 45

چواره‌م ڕۆژی جه‌ژن هه‌ینی:
هه‌ولێر: 41، سلێمانی: 42، دهۆك: 43، كه‌ركووك: 45

ئه‌مه‌ش واته‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر و دهۆك ده‌گاته‌ 43 پلی سیلزی، له‌ سلێمانیش ده‌گاته‌ 42 پله‌، له‌ كه‌ركووكیش ده‌گاته‌ 45 پله‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆمار ده‌كات.

پێشبینیش ده‌كرێت له‌و ڕۆژانه‌دا ئاسمان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه‌ بێت و به‌ گشتی كه‌شێكی خۆره‌تاو و گه‌رم ڕۆژانی جه‌ژن داپۆشێت.


وشە - ڕێناس شابان