كرێكارێكی دروستكردنی خانوو، داوای كرێی ئیشه‌كه‌ی له خاوه‌ن كاره‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام پێی نه‌درابوو، له‌به‌ر ئه‌وه تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه و هه‌موو ئه‌و خانووانه‌ی ڕووخاندهوه كه دروستی كردبوون.
دانیال نیاگۆ كرێكارێكی به‌ریتانی 35 ساڵه، ئیشی بۆ كۆمه‌ڵێك كووخ و خانووی نیشته‌جێبوون له هێرتفورشێر كردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای كرێكه‌ی له خاوه‌ن كاره‌كه‌ی كردبوو و ئه‌ویش پێی نه‌دابوو، كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوانیان دروست بوو و بووه شه‌ڕیان.
ئه‌مه‌ش وای له دانیال كرد، ده‌ست به ڕووخاندنی ته‌واوی ئه‌و خانووانه بكات كه خۆی دروستی كردوون و ئیشی تێدا كردوون، له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره سهركێشییهشدا، به هه‌موو ده‌نگ و هێزی خۆیه‌وه پێكه‌نیوه، ئه‌مه‌ش وای له دراوسێكان كردووه لێی بترسن و پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و خانووانه‌ی دانیال له‌ناوی بردوون و ڕووخاندوونی، نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان تێ چووه.
كاتێك پۆلیسه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر شوێنی ڕووداوه‌كه و دانیالیان بردووه، له دادگا به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆبوونه‌وه ئاشكرای كردووه، كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی پێ نه‌دراوه ئه‌م كاره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له خاوه‌ن كاره‌كه‌ی بكاته‌وه.