ڕۆژنامه‌ى حه‌یاتى ئاشكراى كردووه، مالیكى و عامرى له‌وه ده‌ترس سه‌در به‌ره‌و ئۆپۆزسیۆنبوون بچێت، بۆیه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕ‌ازى بكه‌ن، سائیروون و فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا به‌یه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتى دروست بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ئاشكراى كردووه، هه‌ریه‌كه له هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه موقته‌دا سه‌درى پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات، به‌ره‌و ئۆپۆزسیۆنى په‌رله‌مانى و میلى بچێت.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر سه‌در ئه‌م كاره بكات، ئه‌وا حكوومه‌تێكى لاواز له دایك ده‌بێت، چونكه سه‌در ئه‌گه‌ر به ناڕاسته‌وخۆش بێت مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى له‌گه‌ڵدایه و جیا له‌وه‌ش براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه.
بۆیه عامرى و مالیكى هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌در رازى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رسێ هاوپه‌یمانى سائیروون و فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا به یه‌كه‌وه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى دروست بكه‌ن كه ده‌توانن سێیه‌كى په‌رله‌مان پێك بهێنن.
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، ئێسته له نێوان شیعه‌كان ركابه‌ریى له نێوان دوو میحوه‌ره، یه‌كێكیان پێكهاتووه له "نه‌سر، سائیروون، فه‌تح" ئه‌ویتریان پێكهاتووه له "فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا".